لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-02-2020
باکووری کوردستان
- لە
وانوان 4 سیاسەتمەداری کورد بە ناوەکانی یادیشان کارابولوک هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپەی وان، دیلان ییڵدز ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، سەعید کلچ و ئیبراهیم سونگور ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە 10 شوبات ئازادکرابوون، جارێکیتر دەستگیرکران.
[1]
- یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری
پەکەکەپەکەکە، لە چەندین شوێنی شاری
ئامەدئامەد ئاڵای پەکەکە- یان هەڵواسی.
[6]
لەچەندین شوێنی ئامەد ئاڵای پەکەکە هەڵواسرا
- پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە لە ناوەندی شاری
ئاگریئاگری هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. ئەرسین ئەرینچیک سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێری تورکیا (DÎSK)، ئیسماعیل چیفتچی هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندیی هەدەپەی ئاگری، عومەر تاش بەڕێوەبەری هەدەپە لە ناوچەی ناوەندیی ئاگری، سەبری تاشدەمیر ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی شار و حامید تاشدەمیر بەڕێوەبەری پێشووی بەدەپەی ئاگری دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەریی ئاسایشی شارەکە و دەشوترێت ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زۆر زیاترن.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەسکەندەر لوتفی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان
مەریوانمەریوان، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا. ئەو حوکمە لەلایەن ساڵح نیکبەخت پارێزەکەی پشتڕاست کرایەوە و بە وتەی ناوبراو لە کاتی موڵەتی یاسایی، بە نیسبەت ئەو حوکمە بەدواچوون دەکەین.
[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم محەممەدی لە گەڕەکی حاجیئاوای
سنەسنە و ناوبرایان دەسبەسەر کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی کرد.
[7]
باشووری کوردستان
- بە هۆی خراپی کەش و هەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان، یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، کە بڕیار بوو سبەی و دوو سبەی ئەنجام بدرێت دواخرا.
[4]
- بە ئامادەبوونی چەندین شاعیر و توێژەری هەرێمی کوردستان و دەرەوە دیداری شێروانە بۆ شیعر و توێژینەوە لە
کەلارکەلار بەڕێوەدەچێت.
[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە پارێزگای
دهۆکدهۆک راگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری دهۆک پشووی فەرمی دەبێت.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران سبەی پێنجشەممە 13-02-2020 لەسەرجەم ناوەندەکانی سنووری بەڕێوەبەراتییەکەمان پشووە.
[4]
- سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مامەڵەی کۆتایی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە و نامەی دەستبەکاربوونیان نێردراوە بۆ
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و میلاک.
[3]
- لوقمان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی
پێنجوێنپێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی ئه و شەپۆلە سەرمایەی کە رووی لە ناوچەکە کردوه و ئه و بەفرو بەستەڵەکەی کە هەیە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا نزیکەی 25 هاووڵاتی بەهۆی خزان و کەوتنەوە تووشی شکانی ئێسک و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون.
[4]
- لە رێوڕەسمێکدا، ئەمڕۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆست، لە نێوان
پەخشان زەنگەنەپەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان و خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجوومەن بەڕێوەچوو.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گوندێکی سنووری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەمەریکا و گوندنشینە عەرەبەکان روویدا.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەتوانین تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سووریا لە ئیدلب دەربکەین و لە هەموو شوێنێکی سووریا هێرشبکەینە سەر رژێمی سووریا. راشیگەیاند، سووریا و رووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئێمەش بێ دەنگ نابین بەرامبەر هیچ پێشێلکارییەک.
[5] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий