لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-02-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی زانیاریەکانمان لە رۆژی سێشەمەوە تا ئەمڕۆ سوپای پاسداران رێگەی بە ئەنجامدانی رێورەسمی پڕسەی شەهید ئەحمەد مورادپووریان نەدەدا. لەگەڵ فشارەکانی رژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خانەوادەی شەهید ئەحمەد مورادپوور پرسەیان دانا. خەڵکی گوندەکانی مەلهەم و میهەندوستی
سەڵماسسەڵماس،
ماکۆماکۆ، کوتول و
ورمێورمێ و خانەوادەی شەهید بەشداریان لە پرسەی شەهید ئەحمەد مورادپور کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدی ئازادی گەلی کورد پیشاندا.
[2]
باشووری کوردستان
- چلەی ماتەمینی هونەرمەند و میدیاکار
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارە لە
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاوکات باخچەی ئاسۆ عومەر سوارەش دەکرێتەوە.
[1]
- چەکدارانی
داعشداعش لە سنووری
خانەقینخانەقین هێرشیان کردە سەر گوندی عەلی سەعدوون و بەو هۆیەوە باوکێک و دوو کوڕی برینداربوو، پاشان یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی تەحریر ئەحمەد حسێن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
[3]
- لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ و لە گەڕەکی سەرشەقام، کاتژمێر 3:30 شەو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو، دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلی ئامر فەوجێکی خانەنشینی پێشمەرگەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کرا. داود حاجی قارەمان کە دانیشتوی شارۆچکەی کە
سنەسنەزانە و بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرسەی خوشکێکی گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و لە ئاکامدا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.
[4]
- کچێکی تەمەنی 13 ساڵ، بەناوی (ب. ر. ح) دانیشتووی شارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆچکەی
سۆرانسۆران، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی دەمانچە، گیانی لەدەستدا.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە تۆپخانە بەنداوی شەهبا و گوندی تل مەدیقەیان لە شەهبا بۆردومانکرد. بەپێی زانیارییەکان، بەلانیکەمەوە لەو بۆردومانەدا 10 گوللە تۆپ بەر بەنداوەکە و گوندەکەی دەوروبەری کەوتون.
[2]
- شاندێکی کۆمیسیۆنی مافی منداڵانی رووسیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد، 35 منداڵی رووسی داعشیان وەرگرتەوە، سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند، هەموو منداڵە داعشەکانیان لە عێراق وەرگرتوونەتەوە، ئێستاش دەیانەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ رێڤەبەری خۆسەر منداڵە رووسەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان.
[3]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی تەل تەمر. راگەیەنرا بە هۆی هێرشەکەوە 6
شەڕڤانشەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر شەهید بوون.
[2]
- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای
حەسەکەحەسەکە کردووە. روانگەی سووری روونیکردووەتەوە، شوێنی دروستکردنی بنکە سەربازییەکە پێشتر بنکەیەکی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا لەبەرامبەر بالەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا چالاکیەک ئەنجامدرا و ئەحمەد توران کلچ شەرمەزارکرا. چالاکیەکە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی یەکینەکانی عەلەویەکانی ئەوروپاوە ئەنجامدرا و ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەوان بڕیارەکە ناناسن و تاوانبارانی کۆمەڵکوژیەکە سێواس، تاوانیان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.
[2]
- بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمەریکا تێچووی جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2003ەوە تا 2019 نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار لەسەر وڵاتەکە کەوتووە، و تێچووی جەنگی دژی تیرۆریش لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان و پاکستان لەسەر ئەمەریکا گەیشتووەتە نزیکەی 6 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، کە ئەو بودجە زەبەلاحەش بۆ ئەمەریکا بودجەی وەزارەتی بەرگری تێپەڕاندووە، بە جۆرێک چەندین جار ناچار بووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی قەرز وەربگرێت.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان