باکووری کوردستان
- لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا لە شاری
وانوانی باکوری کوردستان، 50 کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان جەندرمە و ئەندامانی تیمی فریاکەوتنن.
[6]
لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا 50 کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی
چلچەمەچلچەمەی
سەقزسەقز، بە ناوی تۆفیق ئەمین پەنا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا. ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کرا.
[7]
- لاوێکی کورد بە ناوی ڕەزا ئیبراهیمی کوڕی ئەمیر عەلی، خەڵکی شاری
ئیلامئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.
[7]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابوردوو، ئاگرێک لە بەشێک لە وێستگەی
کۆرمۆرکۆرمۆر کەوتۆتەوە. ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە و لەئێستادا وێستگەکە بەهەمان توانای جارانەوە کارەبا بەرهەمدەهێنت.
[2]
- شەوی ڕابردوو لەنێوان شارۆچکەی
دوکاندوکان و
خەلەکانخەلەکان تەقە لە دوو تەنەکەری گواستنەوەی غازی شل دەکرێت، قایمقامی دوکان دەڵێت بۆ دۆزینەوەی تەقەکەرەکان دەستمان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.
[3]
- بەدروشمی بوەستە بەرامبەر سوکایەتیکردن دژ بە ژنان، لەسلێمانی پانێڵێک بۆگفتۆکردن سەبارەت بەدۆزینەوەی میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی سوکایەتی و بێڕێزی بەژنان و پیاوان لەهەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەچێت.
[5]
-
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15 شوبات بە دروشمی 'هەستە سەرپێ، گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە و کوردستان ئازاد بکە. لە
سلێمانیسلێمانی،
کەلارکەلار،
پێنجوێنپێنجوێن و
سەید سادقسەید سادق، پۆستەر و وێنەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە سەر دیوار و شوێنە گشتیەکاندا هەڵواسی.
[1]
- ژمارەیەک لەدەرچووانی زانکۆو پەیمانگەکان کە ناویان لە لیستی دامەزراوانی پەروەردەدا بوو، گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم بینای پەروەردەی
کەرکوککەرکوک ئەنجامدا. لەگردبونەوەکەدا، خۆپیشاندەران دژی هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراندنەکانی پەروەردە بوون و بڕیارەکەیان بە ناحەقی دژی ناوچەکانی حەویجە و دەوروبەری وەسف کرد.
[2]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 05-02-2020
- ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەفتەی سپی لە پێنجوێن دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی 7 ڕۆژدا چەندین چالاکی جۆرا و جۆری سەر بەفر ئەنجامبدرێن.
[4]
- ئەمڕۆش، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.
[5]
- سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: دانانی سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی ئەمەریکی لە کوردستان پەیوەندی بە ڕەزامەندی بەغداوە هەیە و ئەوانیش ڕەتیناکەنەوە.
[2]
- شاندێک لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیر و نوسەرانی باشوری کوردستان لەشاری
هەولێرهەولێر دەربارەی یەکێتی و یەکریزی نەتەوەیی کۆ بوونەوە.
[1]
- نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا گەنجێکی دانیشتووی گوندی بەرگرکە بە ناوی ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا، لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە لە بناری
قەندیلقەندیل دەستگیر کرا، دوای هەوڵێکی زۆر لە ڕێگەی ڕیش سپی و کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئازاد کرا.
[4]
- بەپێی بڕیارێکی
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری هەریەک لە کەناڵەکانی سرووشت، داهێن، کۆمەڵ، تەسەوف و یەکگرتوو2 داخران.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تەل مادیق و بەنداڤای هەرێمی شەهبا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانێ و
گرێ سپیگرێ سپییان ئەنجامداوە.
[3]
- بەهۆی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا و کردنەئامانجی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکە، ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەگەڵ تورکیا دەوەستێنێت کە ئەم پرۆگرامە هاوکاربووە بۆ ئەنقەرە تاوەکو هێزە کوردییەکان، لەنێویاندا گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە، بکاتە ئامانج.
[3]
- کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عەمان ڕەتیکردەوە، دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا له و وڵاتە، هێزەکانیان بگوزارێنەوە بۆ ئوردن. دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر بەغدا سوور بێت لەسەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا له و وڵاتە، پێویستە قەرەبووی هەموو ئه و زیانانەی ئەمەریکا بکاتەوە، کە لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق پێیگەیشتوون.
[4]
- پشکنەری گشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش ڕاپۆرتی وەرزیی خۆی پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و تێیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە ڕووبەرووبوونەوەی داعش و چالاکییەکانی هاوپەیمانان لە نێوان یەکی ئۆکتۆبەر بۆ 31ی دیسێمبەری 2019 کردووە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە کێڵگە نەوتییەکان هاوکاریی
هەسەدەهەسەدە دەکات.
[3]
- شانزدەیەمین کۆنفڕانسی کورد-ی نیودەوڵەتی کە لە ژێر ناوی یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد بەڕێوە دەچێت، کۆمیسیۆنی هاوڵاتییانی یەکێتی ئەورۆپا-تورکیا سەرپەرشتیی دەکات و هەر یەک لە فراکسیۆنی چەپ و چەپی باکور-سەوز، فراکسیۆنی سەوز، هاوپەیمانی ئازادی ئەوروپا و فراکسیۆنی هاوپەیمانی سۆسیالیست و دیمۆکرات کە دووەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی ئەوروپا، پشتیوانی لەو کۆنفڕانسە دەکەن. هاوکات چەندین کەسی بەناوبانگی جیهانیش پشتیوانی لەو کۆنفڕانسە دەکەن وەکو: دیسمۆند توگو خاوەنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵی ئەفریقای باشوورە، شیرین عەبادی پارێزەری مافی مرۆڤی ئێران، جاگیر بیەنجا باڵیۆزی باڵای ئاشتی لە کۆنسەی ئەوروپا و سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤ-ی بیانجا، نوام چۆمسکی بیرمەند و زمانناسی جیهانی و
لەیلا زانلەیلا زانا خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤ و ئەندام پەرلەمانی پێشووی
هەدەپەهەدەپە و چەندین کەسی بەناوبانگی جیهانی.
[1]