باکووری کوردستان
- کۆنفڕانسی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد- TJA کە بە بەشداریی 700 ئەندامی ژن و بە دروشم ئێمە ژنین، بۆ ئازادیمان هەین. بۆ گۆڕانکاری لەسەر پێین لە دووەم ڕۆژدا کۆتایی پێهات. کۆنفڕانسەکە کە لە
ئامەدئامەد سازکرا، هاوکارانی TJA، چەندین میوانی هەرێمی فیدڕالی کوردستان، چەندین ئەندامی ڕێکخراوی ژنان لە بەریتانیا، چەندین نوێنەری ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و چەندین نوێنەری دیکەی ژنان بەشدار بوون. لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ئایشە گوککان وەکو وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد- TJAهەڵبژێردرا.
[5]
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد- TJA لە سێیەمین کۆبوونەوەیاندا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لەو کۆڵبەرانەی دوێنێ لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، یەکێکیان لە سەرما ڕەقبووەوە و دووی دیکەشیان خۆیان گەیاندووەتە باشوری کوردستان.
[1]
باشووری کوردستان
- بەهۆی بارینی بەفر و ئاستەنگییەکانی هاتووچۆوە، هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی
شارباژێڕشارباژێڕ و قائیمقامی
پێنجوێنپێنجوێن بڕیاریاندا، کە ئەمڕۆ بکرێتە پشووی فەرمی لەو ناوچانەدا.
[1]
- چەتەکانی
داعشداعش هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور، هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی کامپەکەش وەڵامیان دایەوە لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکاو دوو چەتەی داعش کوژران.
[1]
- لە لایەن ژمارەیەک چالاکوانی
هەولێرهەولێرەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شارەوانی پێشووی هەولێر تۆمار دەکرێت. ئه و چالاکوانانە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لەلای دەستەی دەستپاکیەوە سکاڵامان لەسەر سەرۆکی حکومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شارەوانی پێشووی هەولێر بەهۆی بەفیڕۆدانی موڵکی گشتی تۆمار کردوە. وتیشیان، چەندین ڕاگەیاندکار و هونەرمەندو کەسانی دیکە زەوییەکی زۆریان لەهەولێر وەرگرتووە کە شایستەی ئه و بڕە زەوییانە نەبوون و دوور لەخزمەت و کاریان، بەواستە و بەرتیل ئه و زەوییانەیان وەرگرتووە.
[3]
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەخت لەسەر داواکانیان دەکەنەوە
- بۆ جاری سێیەم دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ وپەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ئەمڕۆ چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر. دەرچوانی دانەمەزراو دروشمی شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگێڕینەوەیان هەڵگرتبوو، جەتیشیانکردەوە، کە حکومەت ناچار دەکەن دایانمەزرێنێت و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت، هەروەها بیمەی بۆکارییان بۆ خەرج بکەن هەتا ئەوکاتەی، کە هەلی کاریان بۆ دابین دەکەن. بێ ئەوەی کەس بێت بەدەم داواکاریی دەرچووانەوە، گردبوونەوەکە کۆتاییهات.
[1]
- جارێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ کۆدەبێتەوە.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ژووری عەمەلیاتی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهێنا و داواش لە خەڵکی دەکرێت خۆیان لە ڕاوکردن و دەستلێدان لە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دووربگرن.
[4]
- هێزێکی چەکداری ناسراو کە دەگوترێت سەر بە کۆمپانیای پێشووی دابەشکردنی غازن لە کوردستان، خاوەنی ئەو کۆمپانیا نوێیە کە غازی ماڵان بەسەر هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان دابەشدەکات دەڕفێنن و ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی گازی پێویست بۆ هەولێر.
[4]
- قائیمقامی
چەمچەماڵچەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەک لەبەرهەمهێنان و گواستنەوەی غاز لە سنوورەکە نیه و لێدوانێکی قائیمقامی هەولێر ڕەتدەکاتەوه و دەڵێت، لە هەولێر کێشەی غاز هەیە نەک لەچەمچەماڵ.
[3]
- یەکەمین هەڵمەتی بڕینی کارەبای سەرپێچی بە فەرمی دەستی پێکرد و هەریەکە لە پارێزگاری هەولێر، قایمقام و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن، بەرپرسێکیش ڕایدەگەیەنێت هەر ماڵێک سەرپێچی کردبێتە سەر کارەبا بە شێوەی سزا پارەی دوو ساڵی لێوەردەگیرێت.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران کە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوو لەو ناچەیە دەکەن، هەردوو ڕێگەی چوون بۆ چیای ئەزمەڕ و گۆیژەی داخست.
[2]
- بۆ چارەسەرکردنی گرفتی جووتیاران و گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان، پەرلەمانی کوردستان داوای پێکهێنانی شاندێکی دانووستانکار دەکات و حکومەتیش بۆ ئەو مەبەستە ڕادەسپێرێت.
[4]
- یەکەمین بارەگای
پارتی سەوزی کوردستانپارتی سەوزی کوردستان لەشاری سلێمانی کرایەوە، سکرتێری پارتەکەش ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی پارتەکەیانەوە خزمەتی ژینگە و سروشتی کوردستان بکەن.
[3]
- دوای ناڕەزایەتیەکانی کورد و تورکمان، لیستی دامەزراندنەکەی پەروەردەی
کەرکوککەرکوک هەڵوەشێندرایەوە و بڕیاردرا دوبارە لیستێکی نوێ پێکبهێندرێت.
[2]
- ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی و کەرکوک و شارەدێی حاجی ئاوا، یادی شەهید
ڤیان جافڤیان جاف، یەکێک لە ژنە فەرماندەکانی
پەکەکەپەکەکە کرایەوە، تێیدا ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانی ڤیان جاف کرا لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی ئازادی خوازی گەلی کورد، هەروەها لەشاری سلێمانی تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆکەی دانرا.
[1]
یادی شەهید ڤیان جاف کرایەوە
- یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان کوژرا کە عەرەبێکی دانیشتووی شارەدێی سەعیدیەی سنووری
خانەقینخانەقین-ە و بە نهێنی تەرمەکەیان ناشتووە.
[2]
- دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی،
سنەسنەوبەری ئاڵتوونیی وەک ڕێزلێنانێک بەخشییە
فاروق مەلا مستەفافاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری نیشتمانیی.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی هاوار نیوز ڕایگەیاند، کەسێک بە ناوی سەعید ڕەشید لە گوندی میرکانی ناوچەی مابەتای کانتۆنی
عەفرینعەفرین چوار مانگ لەمەوبەر لە لایەن چەتەکانی ئەنقەرەوە ڕفێنرابوو. سەعید ڕەشید خەڵکی گوندی ئەتمانای ناوچەی ڕاجۆیە. چەتەکان بەرامبەر ئازادکردنی داوای 20 ملیۆن لیرەی سوریان کردبوو. چەتەکان کە پارەکەیان وەک فیدیە وەرگرت، تەرمی سەعید ڕەشیدیان لە هەرێمێکی نێوان گوندی میرکان و کاخیرە بەجێهیشت. شوێنی ئەشکەنجە لە سەر لەشی سەعید ڕەشیدەوە دیارە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ئەندامێکی کوردی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمرۆ ئاشکرای دەکات، محەمەد توفيق عەللاوی سەرۆک وەزيرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، موچەی فەرمانبەران و شايستەی جوتياران و هێزەکانی پێشمەرگەی بە داواکاری ڕاستەقينەی کورد داناوە، بەڵێنی داوە بەکاری لە پێشينەی خۆی بزانێت.
[2]
- هێزێکی گەورەی سوپای تورکیا گەیشتە ناو خاکی سووریا و ڕوانگەی سووریش بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە هاتنی کاروانی سەربازی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا بەردەوامە و تا ئێستا 3 کاروانی گەورە گەیشتوون.
[6]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، ئەو کاروانە سەربازییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ئەمڕۆ لە دەروازەی کەفەر لۆسین لە باکوری ئیدلبەوە چووەتە ناو خاکی سوریا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیاوە کراوەتە ئامانج.
[1]
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا دەستی بە فراوانکردنی دوو لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی لە سووریا کردووە، کە بریتین لە کێڵگەی نەوتی عەمر لە دێر زوور و تەل بێدەر لە باکووری ڕۆژئاوای
حەسەکەحەسەکە. بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانیش، هێزەکانی ئەمەریکا بە هاوکاری هێزە کوردییەکان له و ناوچانەی دەستی به و کارە کردووە.
[6]