بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی هونەرمەند ئاسۆی عومەر سوارە
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی لەناکاو و پڕ ئازاری هونەرمەندی ناسراوی کورد ئاسۆی عومەر سوارەم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباریکردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێ، خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری بە هەموو لایەک بدا.
هونەرمەندو ڕۆشنبیرو ڕاگەیاندکاری کورد ئاسۆی عومەر سوارە لە تەمەنی هونەری خۆیدا بە کارە ناوازەو دانسقەکانی خزمەتێکی زۆری بەبزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری کوردی کردووەو جێدەستی دیارە لە کاروانەکە، کۆچی دوایی زیانێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی و بە ئاسانیناتوانرێ کەلێنەکەی پڕ بکرێتەوە.
دووبارە هاوخەمی خۆم بە هەمووتان ڕادەگەیەنم.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#30-12-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,796 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!