پرسەنامەی سەرۆکی هەرێم بۆ خانەوادەی ئاسۆ عومەر سوارە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی هونەرمەند و ئەکتەری دیار
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارەم پێگەيشت.
بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزيان، لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی
سلێمانیسلێمانی و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەميانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات.
نێچيرڤان بارزانینێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
30-12-201930-12-2019