لە #دەرسیم# تا مەڕاش و لە زیلان تا رۆبۆسکی بە دەیان کۆمەڵکوژی لە میژووی کۆماری تورکیادا ئەنجامدراون.
بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە ئاکەپەیە و هەروەها گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا 02 کانوونی یەکەم لە ناوچەی تەل ڕەفعەتی ڕۆژئاوا 10 کەسیان کۆمەڵکوژ کرد کە 8 کەسیان منداڵن. ئێمە دەزانین دامەزراندنی قەیومەکان، دەستگیرکردن، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، هێرشی دژی ڕۆژئاوا و کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئەنجامی سیاسەتی ئاکەپەن کە دوژمنیایەتی گەلی کورد دەکات.
لەدژی توندوتیژی، ناحەقی، نادادپەروەری، فشار و زۆردەستی دەوڵەت، خەباتەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت و بەرێزەوە یادی قوڕبانیانی ڕۆبۆسکی دەکەنەوە.[1]