کۆماری دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی دامەزراندنی و تا ئێستا سیاسەتی دوژمنایەتی و توانەوەی لەدژی گەلی کورد بەڕێوەبردووە. کۆمەڵکوژی بێشوماری ئەنجامداوە. یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانەش لە 28-01-2011 لە گوندی ڕۆبۆسکی ناوچەی قلەبانی شرناخ ئەنجامدرا.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا 34 گەنجی کورد پارچە پارچەکران. سەرۆکوەزیری ئەو کاتە لیدوانیدا و دانی بەوەدانا کە ئەو فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی داوە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کۆمەڵکوژیەکە بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجامدراوە.
لەگەڵ ئەوەی 8 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکە تێپەڕێوە، بەڵام تا ئێستا ئەوەی فەرمانیداوە و ئەوانەی فەرمانەکەیان جێبەجێکردووە، لێپرسینەوەیان بەرامبەر نەکراوە. هەروەها سەری لێپرسینەوەکانیان داخست و دۆسیەیەکی تریان لە دۆسیەکانی بکوژ نادیار زیاد کرد.
کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانەیە کە لەسەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە. دوای کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی هێرشی سەر تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان زیاتر بوون. لە شار و ناوچەکانی سوور، جزیر، نسێبین، شرنەخ، گەڤەر، پرسوس، #ئامەد#، دیلۆک و شارەکانی تر کۆمەڵکوژی بێشوماریان ئەنجامدا. ئیتر ئاشکرابوو هەموو سیاسەتەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتدا ئەنجامدران. هێرشەکان لە چوارچێوەی پلانی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و شکاندنی ئیرادە و سیاستمی داگیرکەری سەردانەواندن ئەنجامدران.
بەڵام مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوەی پیشاندا هێرش و کۆمەڵکوژیەکان ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنن و ناتوانن ڕێگا لە بڕیاری گەلەمان کە خاونداریی لە ئیرادەکەی دەکات و بەهێزبوونی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بگرێت. بەو هۆیەوە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش بووەتە هیوایەک.
کاتێک سەیری مێژوو دەکەین کۆمەڵکوژی و تاوانی مرۆڤایەتی لە لایەن کێوە ئەنجامدرابێت دادگاییکراون. بکوژەکان هەرچەند دەرفەتی دەسەڵاتداری بەکاربهێنن، هەوڵ بدەن لە دادگاییکردن ڕزگاریان ببێت، بە تەئکیدی ڕووبەروی دادپەروەری و دادگا دەبنەوە.
هیچ کاتێک کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و کۆموڵکوژیەکانی تر لەبیری گەلەکەمان ناچن و ناتوانن لەبیرمان ببەن. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا لە چوار لای جیهان ڕاگەیەنراو بڵاودەکرێتەوە و هەڵوێستەکانی بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکی نیشانەی ئەوەیە داوا دەکرێت بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە دادگاییبکرێن و سزای خۆیان وەربگرن.
ئەم هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەییە لە ئەنجامی تێکۆشانی بە بڕیاری گەلەکەمان دروست بووە. ئێمە بڕوامان وایە بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە لە زودترین کاتدا دادگاییدەکرێن و سزای خۆیان وەردەگرین.
بەم بیر و هزرەوە ئێمە 8مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی جارێکیتر بە توندی شەرمەزار دەکەین. ڕەحمی خوا لە 34 گەنجی ئێمە بێت کە شەهیدکرا. سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە خانەوادەکانیان و گەلەکەمان ڕادەگەیەنین و بانگەوازیمان ئەوە بە سەبرێکی گەورە تێکۆشانیان بەردەوام بکەن.
گەلەکەمان و ڕای گشتی نێودەولەتی پێویستی بە هێزەوە بەشداری لە چالاکی و ساڵیادی 8مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا بکەن. پشتگیری لەو خەباتەی دەکەین کە بۆ حەسابپرسین لە بەرپرسەکانی کۆمەڵکوژیەکە دەستپێکراوە و سڵاویان بۆ دەنێرین.[1]