پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#27-12-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,900