🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👩 ئاماری کارو چالاکیەکانی ژنانی باشووری کوردستان لە ساڵی 2019 | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

ئاماری کارو چالاکیەکانی ژنانی باشووری کوردستان لە ساڵی 2019
لە کۆتایی 2018 دا مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستان و ئەوروپا و زیندانەکانی باکوری کوردستان بە شێوەی خولیی و بێ ناوبڕ بە پێشەنگایەتیی لەیلا گوڤەن دەستیپێکرد، لە 2019 بەردەوامیی بەو چالاکییانە درا و ژنانی باشور بەشێوەیەکی کارا بەشدارییان لەو بەرخۆدانەدا کرد.
هەر لە ساڵی 2018 و دەستپێکی ساڵی 2019بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لە کار دوورخستنەوەی لەمیعە محەمەد، لە ئەرکی بەڕێوبەریی بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان/گەرمیانگەرمیان و دانانی پیاوێک لە شوێنەکەی، درا، کە بە دوورخستنەوەی لەمیعە محەمەد، جگە لە کوردە عومەر، کە بەڕێوبەری گشتییە، سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەبرێن، کە ئەمەش سەرەتای ئەو ساڵە بە ناڕەزایەتی ژنانی گەرمیان بۆ ئەو بابەتە دەستیپێکرد.
شەهید مەدینە چەتین ناسراو بە هاڤین نسێبین، کە لە پاش 27 ساڵ خەباتکردن بەبێ دابڕان، لە رۆژی 03-12-2019 لەکاتی پێکهێنانی ئەرکەکانیدا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهیدبوو، ڕۆژی 07-12-2019، لە بناری قەندیلقەندیل بە مەراسیمێکی جەماری بە خاک سپێردرا.

0006.JPG


بە درێژایی کانونی دووەم وەک هەموو ساڵەکانی دیکە، یادکردنەوەی ساڵیادی تیرۆری هەر سێ ژنە شەهید، ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لە بەشێک زۆر لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، بنار قەندیل و کامپی پەنابەرانی مەخمور، بەڕێوەچوو.
بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، لە چەند شوێنێک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕێگریی لە چالاکییەکانی ساڵیادی ئەو سێ ژنە پێشەنگە کرا، هەر لەو کاتەشدا ژنێک پێشەنگایەتیی بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکرد و دەنگی ئەو بەرخۆدانە لە هەموو جیهاندا دەزرنگایەوە، ئەویش لەیلا گوڤەن-ی هاوسەرۆکی کەجەدەبوو، هەربۆیە ڕژاک خەڵاتی ساڵآنەی ساکینە جانسزی پێشکەش بە گوڤەن کرد و ڕادەستی نوێنەرایەتیی هەدەپەهەدەپەی کرد لە شاری هەولێرهەولێر.
هەر لە چوارچێوەی ڕێگرییەکاندا، لە کاتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمێک، لە هەمان ڕۆژدا منداڵێکی سێ ساڵان لەگەڵ دایکی و هەشت ژنی دیکە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیسلێمانییەوە دەستگیرکران و دوای شەو و ڕۆژێک ئازاد کران.
لە ڕۆژی 14-12-2019، ژن تیڤی تاکە کەناڵی تایبەت بە ژنان وەک کەناڵێکی تایبەت بە ژنان، دەستی بە پەخشکردنی هەواڵەکان کرد.
بە سمینار، ڕێپێوان، پێشانگا و چالاکیی هونەریی ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز کرا و فێستیڤاڵێکی کار دەستییش لە سلێمانی ئەنجامدرا و پێشکەش بە لەیلا گوڤەن کرا.
هەر لە مانگی ئازاردا، مژدە جەوهەر ژنە شانۆکارێکی دانیشتووی گەرمیان، لە فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی نێودەوڵەتیی، کە لەبەغدا بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی پێبەخشرا.
هەروەها لە 29-04-2019، لە هەولێر ژمارەیەک چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوایان ئاڕاستەی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی حزبەکان و تەواویی دامەزراوەکانی حکومەت، کرد کە باڵانسی جێندەریی ڕەچاو بپارێزرێت و ژنانیش بەشداربن لە کایە سیاسییەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدارییان لە 30٪ کەمترنەبێت.
لە ماوەی 10 ڕۆژی مانگی ئایاردا، لە دهۆکدهۆک، هەولێر، ڕاپەڕین، شەنگال و دیالە و کەرکوککەرکوک چوار کچی خوار تەمەن 16 ساڵ و سێ ژن کوژران و بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستدا، ژنێکیش لە لایەن ئەفسەرێکی پلەبەرزەوە دەستدرێژیی کرایە سەر، کەمترین هەوڵوێست دژ بەو توندوتیژییانە نیشان درا.
ڕۆژی 19-07-2019، دوای ململانێیەکی زۆر لە گەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، ناهیدە رەفیق حیلمی، نووسەر و لێکۆڵەر و کچی ڕەفیق حیلمی، سەرۆکی حزبی هیوای عێراقی، کە لە ساڵی 1922 و لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدیشدا ڕاوێژکاری ڕامیاریی بووە، لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
لە ڕۆژی 24-07-2019 لە شاری هەولێر پرۆژەی سێ ساڵیی 'دەنگەکانمان' بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەنگی ژنانی عێراق و هەرێمی کوردستان و کاراکردنی بەشداریی ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا، لەلایەن ڕێکخراوی ئینتەرنیوزەوە ڕاگەیەندرا و دواتر بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنەمەوانییەوە درێژەی بە چالاکییەکانی دا.
ڕۆژی 10-8-2019 سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و 21 وەزیری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەماندا سوێندی یاساییان خوارد، لە کۆی ئەو 21 وەزیرە و سەرۆک و جێگری سەرۆک-یش، تەنیا 3 وەزارەت درا بە ژنان، ئەوانیش بریتین لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتیی، کە لەلایەن کوێستان محەمەد وەرگیراوە لە پشکی گۆڕان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کە لەلایەن بێگەر تاڵەبانی لە پشکی یەکێتی وەگیراوە و وەزارەتی هەرێم، کە لە لایەن ڤالا فەرید لە پشکی پارتی وەرگیرا، بەڵام بە بەروارد بە خولەکانی دیکە دڵخۆشکەربوو، چونکە دوو وەزیری ژن زیادیکرد، ئەمە جگە لەوەی بۆیەکەم جار و لەم خولەدا، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژنە.
لە کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال چەند کۆنفڕانس و پەروەردەیەک بۆ ژنان ئەنجامدرا، لەوانە چوارەمین کۆنفرانسی پەروەردەیی ماموستایانی ژن لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، یەکەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ لە شارەدێی خانەسۆری سەربە شەنگال، هەروەها مەجلیسی عەشتار، خولێکی پەروەردەیی لەئەکادیمیای شەهید ژیان لەناو کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور ئەنجامدا.
ڕۆژی 25-09-2019 شاندێک لە ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی باشوری کوردستانیان کرد و لە گەڵ هەر یەک لە ژنانی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتوو، ڕژاک و چەند لایەنیکی دیکە کۆبوونەوە، ئامانجی سەردانەکانیشیان بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنان-ی کورد بوو.
ڕۆژی 12-10-2019، دوای سێ مانگ گەمارۆ خستنە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانییان، شاندێکی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، نوێنەری تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەردانی کامپەکەیان کرد.
لە 05-09-2019، شاندی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە، بە مەبەستی کارکردن بۆ یەکێتی نەتەوەیی و لابردنی گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ژنانی ناو سەرجەم حزبە سیاسییەکانی باشوری کوردستانیان کرد، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و تا ئێستاش گەمارۆی سەر کامپەکە بەردەوامە.
بەهۆی بەردەوامیی ئەو گەمارۆیە و ڕێگرییەکانی هێزی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتوانی کامپەکە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر، تا ئێستا شەش کۆرپە گیانیان لە دەستداوە، کە پێنجیان لە سکی دایکیاندابوون.
ڕۆژی 10-11-2019 شاندێک لە ژنانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان-یان کرد، بە ئامانجی پشتیوانییکردنی بەرخۆدانی شکۆمەند، کە دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی 07-10-2019، لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لە سلێمانی، خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی 'ڕۆژێک لە ڕۆژان لە کوردستان' کە لە دەرهێنانی ژینۆ هادی بوو.

مژدە جەوهەر


چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە 23-11-2019 دەستیپێکرد و تا 16 ڕۆژ بە سمینار، ڕێپێوان و چالاکیی جۆراوجۆر بەردەوامیی هەبوو.
لە یەکێک لە چالاکییەکانی ئەو 16 ڕۆژەدا ژنانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بۆ یەکەمجار ڕەخنەیان لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان گرت و بە لاوازیان ناوبرد و ڕایانگەیاند، لە پەیڕەوی حزبەکەیاندا یەکسانی نەپارێزراوە، داواشیان کرد، هاوشێوەی پەرلەمان ڕێژەی 30٪ بۆ کۆتای ژنان لە یەکێتیدا دابنرێت.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانییش، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا، لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی 191ژن داڵدەدراون، کە 45 منداڵیشیان لەگەڵ بووە، کە بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان پەنایان بۆ ماڵی داڵدەدان بردووە، لەو ژمارەیە، 166ژن کێشەکانیان گەیشتوونەتە ئاستی چارەسەر و ماڵەکەیان بەجێهێشتوە و تەنها (25) ژن لە ماڵەکەدا ماونەتەوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگدا 35 ژن کوژراون و 57ژن-یش خۆیان کوشتووە، 207 ژن-ی دیکەش سووتاون و خۆیان سوتاندووە.
هەر لەو ماوەیەدا، لە لایەن ژنانی چالاکوان و سیاسی، لە شاری سلێمانی گروپێکی سەربەخۆ، بە ئامانجی خزمەتکردن بە پرسەکانی ژنان، بە ناوی ڕاستاڵ ڕاگەیندرا.
لە 17-11-2019، لە دوای زیاتر لە نۆمانگ یەکەمین دانیشتنی دادگایی کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
04-12-2019، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان بو نووسراوی 144فەتوای لەبارەی حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی دەرکرد و سەرکەوتنی ژن-ی بە تەنیا لەگەڵ شۆفێری پیاو بە نادروست ناوبرد، ئەمەش ناڕەزایەتیی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنا و ڕۆژی09-12-2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هەڵووێستی خۆیان نیشاندا، کە ئەگەر لیژنەکە فەتواکەی نەکشێنێتەوە، ئەوا دەست بە خۆپیشاندان و چالاکیی جۆراوجۆری دیکە دەکەن.
ئەگەرچی ئەمساڵ-یش ئاماری توندوتیژییەکان زۆر بەرز و مەترسیداربوو، ڕێگرییش لە هەندێک چالاکیی ژنان کرا، بەڵام بەشێکی زۆری چالاکییەکاندا ژنان یەکگرتوو و هاودەنگ بوون.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 26-12-2019
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-12-2019
2.👁️26-12-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ئازادیی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری دۆزی ژن: پێشکەوتنی ژنان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 26 2019 12:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 26 2019 11:21AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 26 2019 11:21AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 543 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1176 KB Dec 26 2019 1:07AMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574