لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ڕۆژی چوارشەممە 24-12-2019 لە سنوری دەڤەری #سۆران# 3551 ڕووداوی جیاجیا ڕوویانداوه و 850 تۆمەتباریش بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون.
موقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی ؛ لە سنوری دەڤەری سۆران کە هەر چوار قەزاکانی سۆران، #چۆمان#، #ڕواندز#و مێرگەسۆر دەگرێتەوە، 3551 ڕووداوی جیاجیا ڕویانداوه و هاوکات 850 تۆمەتباریش بەتۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون و له و ژمارەیەش 580 تۆمەتباریان بە مافی دەستەبەری ئازاد کراون.
لەبارەی جۆری بەشێک لە ڕووداوەکانیش ئاماژەی بەوەدا کە: شەش کەس کوژراون، سێ کەس خۆیان کوشتووه و سێ کەسیش بەهەڵە کوژراون.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕونیشیکردەوە کە: حاڵەتەکانی تاوانەکانی دیکەش بە گشتی بەم شێوەیە بوونە: دزینی چوار ئۆتۆمبێل، 169 حاڵەتی دزیکردن، 46 حاڵەتی ساختەکردنی دراو، 110 حاڵەتی هەڕەشە، 21 حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوندیکردن و 1113 تاوانی دیکەش لە لای ئێمە تۆمارکراون.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,856