دیاردەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەولێر (2019)
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (24-12-2019)، یەکێتی زانایانی ئایینی، لقی هەولێر، کار و چالاکییەکانی ساڵی 2019ی خۆیان راگەیاند. بەپێی ئامارەکان 510 حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد تۆمارکراوە و 188 حاڵەتی جیابوونەوەیشیان چاککردووەتەوە.
نیاز شێخ راغب سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی زانایان وتی: کۆی ئەو کەسانەی سەردانی یەکێتی زانایانی هەولێریان کردووە 6000 بووە و توانیومانە بەشێکیان بەپێی شەریعەتی ئیسلام چارەسەربکەین.
وتیشی:27 کەس داوای لەباربردنی منداڵەکانیان لێکردووین و لەو ژمارەیەش 6 حاڵەت دوای بینینی راپۆرتی پزیشکیی، فەتوا لەسەر لەباربردنی منداڵەکانیان دراوە کە مەترسیی لەسەر گیانی دایکەکە دروستکردووە.
[1]