لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (24-12-2019)، یەکێتی زانایانی ئایینی، لقی هەولێر، کار و چالاکییەکانی ساڵی 2019ی خۆیان ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکان 510 حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد تۆمارکراوە و 188 حاڵەتی جیابوونەوەیشیان چاککردووەتەوە.
نیاز شێخ ڕاغب سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی زانایان وتی: کۆی ئەو کەسانەی سەردانی یەکێتی زانایانی هەولێریان کردووە 6000 بووە و توانیومانە بەشێکیان بەپێی شەریعەتی ئیسلام چارەسەربکەین.
وتیشی:27 کەس داوای لەباربردنی منداڵەکانیان لێکردووین و لەو ژمارەیەش 6 حاڵەت دوای بینینی ڕاپۆرتی پزیشکیی، فەتوا لەسەر لەباربردنی منداڵەکانیان دراوە کە مەترسیی لەسەر گیانی دایکەکە دروستکردووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,281 gånger