ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی لە ساڵی 2018 و 2019دا
📊 統計と調査
جەبار جەمال بەڕێوەبەری گشتی
دەزگای کاروباری میندەزگای کاروباری مین لە سنووری پارێزگای
هەولێرهەولێر، وتی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ (24-12-2019) 8 هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی. لەو ژمارەیەیش 2 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 6 کەسەکەی تریش بریندار یان کەمئەندام بوون.
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر، وتیشی:ساڵی رابوردوو (2018) 14 هاووڵاتی بەهۆی مین و تەقەمەنیەوە ببوونە قوربانی و ئەمساڵ ژمارەی قوربانیان کەمیکردووە.
جەبار جەمال دەڵێت: لەمساڵدا (2019) 8 کێڵگە لە مین و تەقەمەنی پاککراونەتەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، هاوکات4097 مین، تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی لەناوبراون و 19695 مەتر چوارگۆشە زەویی پاککراوەتەوە.
[1][2]
ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی لە ساڵی 2018 و 2019دا ☰
|
|
|
|
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!