🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەیڤە ناسکەکانی قورئان
ناونیشانی پەرتووک: پەیڤە ناسکەکانی قورئان
نووسەر: ئیبراهیم عومەر ئەلسەکران
وەرگێڕان: دکتۆر یەحیا ئیسماعیل
📕 پەیڤە ناسکەکانی قورئان
📕 تۆ باشبە
ناونیشانی پەرتووک: تو باشبە
ئەگەر کەسیش نەیبینێ خودا دەیبینێ
نووسەر: ئەحمەد نور
📕 تۆ باشبە
📕 من لێرەم
ناونیشانی پەرتووک: من لێرەم
نووسەر: ئەحمەد نور
بابەت: ئایەت، فەرموودە، وتەی جوان
📕 من لێرەم
📕 خوێندن یان شووکردن کامە باشترە بۆ کچانی ئەم ڕۆژگارە
ناونیشانی پەرتووک: خوێندن یان شووکردن کامە باشترە بۆ کچانی ئەم ڕۆژگارە؟
نووسەر: عەبدوڵڵا خاکی
📕 خوێندن یان شووکردن کامە باشترە بۆ کچانی ئەم ڕۆژگارە
📕 ئەحمەد موختار جاف 2
ناونیشانی پەرتووک: ئەحمەد موختار جاف
پێشەکی و شەرح و لێکۆڵینەوە: هادی حەبیبی
📕 ئەحمەد موختار جاف 2
👫 کەریم تەلایی
لە ساڵی 1947 لە شاری مەهاباد چاوی به ژیان هەڵهێناوه. ئەرشیڤوان و خاوەنی تۆمارگەی بەناوبانگی تەلایی بوو لە مەهاباد. رۆژی 26-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 کەریم تەلایی
📕 مەحویی گەورە و مەحویی بچووک
ناونیشانی پەرتووک: مەحویی گەورە و مەحویی بچووک
نووسەر: عومەر عەزیز مەحوی
📕 مەحویی گەورە و مەحویی بچووک
📕 پاشبەند; چەند نمونەیەکی شیعری پوشکین
ناونیشانی پەرتووک: پاشبەند; چەند نمونەیەکی شیعری پوشکین
وەرگێڕانی لە رووسیەوە : عەبدوڵڵا پەشێو
📕 پاشبەند; چەند نمونەیەکی شیعری پوشکین
📕 داخی سەردەمی رابردوو; یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ
ناونیشانی پەرتووک: داخی سەردەمی رابردوو; یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ
وەرگێڕان: سامان مستەفا ڕەشید
📕 داخی سەردەمی رابردوو; یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ
📕 لۆژیکی ڕەخنەگرتن
ناونیشانی پەرتووک: لۆژیکی ڕەخنەگرتن
بەرەو دایەلۆگێکی ڕەخنەیی
نووسەر: غەمگین خدر
📕 لۆژیکی ڕەخنەگرتن
📖 بازمانی کوردی بپارێزین
هەر مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر، زمانی نەتەوەی خۆی خۆش دەوێت و شانازیی پێوە دەکات. ئەم دیاردەیە لەنێو زۆربەی نەتەوەکاندا بەڕوونی بەدیار دەکەوێت، بەڵام لە نێو هەندێک لە نەتەوە بندەستەکاندا بە هۆی داگیرکەرییە
📖 بازمانی کوردی بپارێزین
📕 ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە ڕۆمانەکانی عەتای نەهایی
ناونیشانی پەرتووک: ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە ڕۆمانەکانی عەتای نەهایی
نووسەر: حەسەن یوسف بیرێژی
📕 ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە ڕۆمانەکانی عەتای نەهایی
📖 یاری کردن گرینگە بۆ منداڵ
یاری کردن گرینگە بۆ منداڵ ئەریستۆ دەڵێت :بایەخ بەمنداڵ بدرێ پێش ئامادەبوونی ئەوش لەڕێگای هەبونی هاوکاری گونجاندن لەنێوان ژن و مێردا وەهەروەها ئاماژەش بەوە دەکات منداڵ هەتاوەکو5ساڵ لەتەمەنی پێویستە لە
📖 یاری کردن گرینگە بۆ منداڵ
📕 دیدەنی تاران
دیدەنی تاران

هەوکە دەمەو ئێوارەیە، بە فەرووغی فەرووخزادەوە لە خولگەی فیردەوسی، بە دیار فیردەوسیەوە راوەستاوم، چاو لە شوێنپێی ژنە سوورپۆشەکە دەگێڕم، پێشترێ سەربردەی ئەوینی ئەو ژنەم بیستبوو، دەمێ بوو
📕 دیدەنی تاران
📕 یادەوەرییەکانی دکتۆر مستەفا محمود
ئەمەی بەردەستتان بیرەوەری و ژیاننامەی پزیشک و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووف و وێژەوان و بیرمەند و کەڵەپیاوێکی گەورە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو کەسەی هەر لە منداڵییەوە لە هەموو منداڵانی تری هاوتەمەنی
📕 یادەوەرییەکانی دکتۆر مستەفا محمود
📕 چارەنووسێکی بێ بەزەیی
ناونیشانی پەرتووک: چارەنووسێکی بێ بەزەیی
نووسەر: ئالان محەمەد[1]
📕 چارەنووسێکی بێ بەزەیی
📕 دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
ناونیشانی پەرتووک: دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
ئامادەکردن: مافپەروەر عەبدولقادر سالح عەبدول[1]
📕 دەربارەی وەزیفەی گشتی 05
📷 ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیر ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری هەڵەبجە، ساڵی 1919ی زایینی، له چەپەوە: ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیری نیشتمانی ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن حاکمی سیاسی وڵاتی بەریتانیا له باشووری کو
📷 ڕەعنا خانم هاوسەری شاعیر ئەحمەد موختار بەگی جاف و میس لۆتینی هاوسەری مێجەرسۆن
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
ناونیشانی بابەت: قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار، دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
نوسەر: ئارەزووی عبدالخالق[1]
23-10-2021

کوردو میژووی کوردایەتی پڕیەتی لەجەوروجەفاو ڕۆژانی تاریک و شەوانی پڕ لەترس و لەر
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
📜 بۆسەی ڕۆژگار
ناونیشانی هۆنراوە: بۆسەی ڕۆژگار
نووسەر: هێمن موکریانی

نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسی دا خەم نەبێ
چاکە ئه و لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ

لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێ
📜 بۆسەی ڕۆژگار
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری سەقز، ساڵی 1910ی زایینی، لە ڕاستەوە: ماهپارە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی سەرتیپ قەلەندەری فاتح و هاوسەری حەمەدەمین بەگی یەنگی کەند، ئامینە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی ف
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
👫 کەسایەتییەکان
دایکی ئاریان
👫 کەسایەتییەکان
خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا دەوەن
👫 کەسایەتییەکان
کەریم تەلایی
📝 بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە
رێبەر ئاپۆ بناغەی پەکەکەپەکەکەی لە سەر خوێنی شەهیدان بونیاتنا. بە واتایەکی دیکە هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە بە سایەی شەهیدەکانمان بوو. بۆیە ئەوەی پەکەکەی کردووە بە پەکەکە سەرەتا فکر، فەلسەفە، بیردۆزی و کەسایەتی رێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەمەش روانگە و خەیاڵ و هزر و هەستی شەهیدەکانمانە. واتای هێزەکەیان و بەکەڵکهاتنیان و تایبەتمەندییەکانیان و رەگەزەکانیان و وابەستەبوونیان و بڕواو ئاواتیان و هاوڕێیەتییان و بانگەشەیان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا هەست و ژیانی پێدەکرێت. بە شێوەیەکی گشتیش، هەبوونیان لە هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادیدا، بە فیداکاری و قارەمانانە بووەتە هۆکار کە راستیی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەورەتر و مێژووییتر ببێت. لە چوارچێوەی ئەم واتایەدا، کاتێک دەوترێت پەکەکە، بە واتای هەبوونی شەهیدە نەمرەکانمان دێت. بە هەمان شیوە کاتێک دەوترێت شەهید، بە واتای هەبوونی پەکەکە دێت. بۆیە رێبەر ئاپۆ دەڵێت: پەکەکە، پارتیی شەهیدانە. بۆیە هەموومان لە سایەی شەهیدانە دەبینە کوردستانی و خۆمان دەگەیێنینە ئاستی وڵاتپارێزی.
بزوتنەوەی ئازادی کوردستان یان پەکەکە، دەرباسی 42هەمین ساڵەی خۆی بوو. بەم بۆنەیەشەوە مژدەی رزگاریی کوردستان و یادی دامەزراندنی پەکەکە، سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدە نەمرەکانمان و هەموو ئەو بەرەیانەی لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. راستی پەکەکە لەم 42 ساڵەدا، بۆ گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی بووەتە جێگای شانازی، بەختەوەری، هیوا، سەربەرزی و بەرزترین شکۆ. ئەوەی رێخۆشکەر بووە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگەن بەم ئاستی شکۆیە، شەهیدانی پەکەکەن. پێویستە لەبیری نەکەین کە هەموو دەستەکەوتەکانی کورد و کوردستان لە سایەی شەهیدانی پەکەکە بەدی هاتوون.
لە رۆژمێری مێژووی 42 ساڵەیدا، هەموو رۆژێک بە ناوی دەیان شەهیدی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە نووسراوەتەوە. بۆیە ئێمە دەڵێین؛ مێژووی پەکەکە لە هەموو روویەکەوە بووە بە مێژووی قارەمانیەتی و فیداکاری و چاونەترسی و بووە بە سیمبولی هەزاران شەهیدی بە نرخ و هێژا. هەروەها بۆ داهاتوی مرۆڤایەتی دیمۆکراتیک، بووە بە هیوای ژیانێکی ئازاد. ئەم راستییەی شەهیدانی پەکەکە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا خۆی دەخاتە روو. لە رۆژی ئەمڕۆشدا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بە رۆحی ئاپۆیی و بە بیر و بڕوای ئازادکردنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، تێکۆشانێکی بێووچان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوەوامە. لەم تێکۆشانەدا دەتوانین بڵێین هەموو رۆژێک لە ئەنجامی خۆڕاگرییە بێوێنەکان، لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان، گەلە فیداکارەکەمان و ئەو مرۆڤانەی چاویان لە ئازادییە، جوانترین رۆڵەکانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن. بێگومان هەر چەند باس لە راستییەکانی قەرەمانە نەمرەکانمان بکەین، بەشی ناکات. هەر شەهیدێک ئەستێرەیەکی گەشاوەیە کە ژیانی ئێمە رۆناک دەکەنەوە. مانگی کانونی یەکەم پڕە لەم ئەستێرانە.
'عادل و گوڵبوهار روحی پەکەکەن'
لەم مانگەدا چەندین قاڕەمان هەن کە ناوی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسیوەتەوە. یەکیک لەم قارەمانانە، فەرماندە و رۆڵەی فۆتانە، هاوڕێ عادل-رەمەزان عەیبی-یە. هاوڕێ عادڵ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ وابەستەبوونی وڵات و خاک و هاوڕێیەتیی کرد بە یەک و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بە چاونەترسی و بڕواو بە بڕیارەوە و پێشبینییە مێژووییەکانیەوە، جێی خۆی گرتبوو. فەرماندە و پێشەنگی گەلی کورد هاوڕێ عادڵ لە هەر ساتێکی ژیانیدا، کادیر و ملیتانی سەردەمی بەرهەم دەهێنا. بەم شێوەیە گورزی کوشتندە و برینی قوڵی لە جەستەی دوژمندا دروست کرد. هەڤاڵ عادل پێناسەی راستی ژیانکردن و دروست شەڕکردن و بە باشترین شێوە و راست تێگەیشتنی رێبەر عەبدولا ئوجالان، بوو. هێندەی شارەزایی لە هاوڕێیەتی و خۆنەویستی و پێداگریی ژیانێکی ئازاد بوو، هێندەش شارەزای شەڕ بوو. بۆ ئەو جێگایە هەڤاڵ عادلی لێدەمایەوە، ترس و دۆڕانی لێ نەبوو. تەنها گورزوەشاندن لە دوژمن و سەرکەوتنی ئازادیی لێبوو. هەڤاڵ عادل پەروەردەکار بوو، هەروەها لەسەر بیردۆزی رێبەر ئاپۆ، کەسایەتی کوردی پێگەیاند. بۆیە لە چووبا بۆ هەر جێگایەک دەبووە هێزی سەرکەوتن و ژیانێکی واتادار. لەگەڵ خۆی چەندین قاڕەمانی پێگەیاند. هەڤاڵ عادل لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە رۆحێک کە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەدا، بەرو ئازادی رادەکات.
قارەمانیەتی، پێکهاتەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ژیانی هەزار ساڵەی کۆمەڵگایە. واتە هەر قارەمانیەتییەک، لە هەمان کاتدا، هەوێنی خستنەرووی ژیانە. بازنە بە بازنە دەگەن بە یەک و تەونی جیهانێکی ئازاد رادەخەن. بازنەیەکیش لەو تەونە هەڤاڵ گولبەهار. هەڤاڵ گوڵبەهار-سەلما کایا ژنێکی سەرکێش کە بە زووترین کات لەگەڵ راستییەکانی رێبەر ئاپۆ بوو بە یەک و لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان پێشەنگایەتی جوانیی بەدەستخستنی ئازادەکانی کرد. بۆ ئەوەی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ژن ببێت بە هێزی پێکهێنەری ژیانێکی ئازاد لە برەوپێدانی بە سوپابوونی ژندا، وەکو فەرماندەیەک رۆلی بینی. ئەمڕۆ چاوی گشت جیهان لە ژنانی کوردستانە کە بێگومان ئەمەش بەرهەمی رەنج و فیداکاریی گوڵبەهارەکانە.
'هەڕەشەی داگیرکردن لە وڵاتەکەمان دەکرێت'
هەر شەهیدێک لە هەمان کاتدا، رۆح و پێناسەی کاتێک دەگەیێنێت. لەوانەیە ئێمە نەتوانین ناوی هەموو شەهیدێک لێرەدا بهێنین، بەڵام دەبێت باش بزانرێت، شەهادەت حەقیقەتێکی یەکگرتووە کە هەرگیز پارچە پارچە ناکرێت. بۆیە باسکردنی یان هێنانی ناوێک لە هەمان کاتدا یادەوەری هەموو شەهیدانە. ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان دیسان نۆکەری بۆ دوژمن زیندوو دەکرێتەوە. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی 1998 لە بەرامبەر ئاپۆ ئاپۆ جێبەجێ کرا، بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دیسان تازە دەبێتەوە. بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هەموو جارێک هەڕەشەی قڕکردن زیاتر بووە، قارەمانان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانە بوونەتە قەڵغان. لە دژی پیلانگێڕیی بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵکرابوو، هەموو رۆژێک بە بەشداریکردنی گیانێکی نوێ بە گوڕتر دەبوو و گورزی گەورە لە دوژمن درا. هەڤاڵ بنەوش حوسنیە ئوروچ مەشخەڵێکی ئەو ئاگرەیە کە بەردەوام لە مێژووی داگیرکەر و نۆکەراندا بە داگیرساوی دەمێنێتەوە. هەڤال رۆستەم-یوجەل زەیدان لە بەرامبەر نۆکەری بۆ دوژمن پوختەی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییەکی پوخت رێبەرایەتی دەکات. راستیی هەڤاڵ رۆستەم ئاشکرای دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە سیستمی قڕکەریشدا گەورە ببێت، کە بابەتە دەبێتە وڵات و شەرەفی مرۆڤی ئازاد، مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە نرخ. ئەڵقەیەکیش لەو قارمانییەتییەی کە رۆژی ئێمە دروست دەکات هەڤال سەبری گولۆ- دارا رەشید گولۆیە. هەڤال سەبری ئەوەندەی کە بوەتە سیمبۆلی کەسایەتی شەڕکەر و بەرخۆدێری رۆژئاڤا، هێندەش بوەنەتە نوێنەری باوەڕ و هەڵوێستی هەرە بەهێز لە بەرامبەر خیانەتکار و هاوکارانی. بە شەهیدبوونی لە ناوچەی گابار لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردستانی. بزووتنەوەی ئازادی بە تێکۆشانە جیهانییەکەی بۆ هەموو باوەڕ و رەنگێک چەندین پێشەنگی پێگەیاندووە. یەکێک لەو پێشەنگانەی کە کەسایەتییەکی زۆر بەهێزی گەلی ئێزیدیمان رێبەرایەتی دەکات و لە کاتەکانی ئاسایشی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە گەورەبوونی گەریلادا رۆلێکی گێڕاوە، عومەر-عەبدوڵا سەڤگاتە. ئەمڕۆ لەسەر گەلی ئێزدیمان فەرمانی قڕکردن بەردەوامن. منداڵانی ئێزیدخان دەبێت ئەو گیانە سەرهەلدێرە، لە پاراستنی شەنگالدا بگەیننە هێزێکی بەهێزی ژیان.
لە 42ەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە، هەڕەشە و قڕکردن بە دڕندەترین شێوە لەسەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە. هێرشی راستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە بونەتە خاوەن ئیرادە، لەسەر منداڵ، ژن و پیرەکانمان جێبەجێ دەکرێن. وەکو ئامێرێکی شەڕی تایبەتی زۆر چەپەڵ و دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرش دەکەنە سەر بەها پیرۆزەکانمان، بە تەرم و گۆرستانەکانی شەهیدانمان یاری دەکات. لە نمونەی شەهیدگای خەرزاندا بینرا کە سیستمی قڕکەر-فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ کورد و کوردستان لەناوببات هەموو ڕێگەیەک بەکار دەهێنێت. لە بەرخۆدانی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەرییشدا بینرا کە بەبەرچاوی هەموو جیهان، ئەو کوردەی کە سوورە لە سەر ژیانێکی ئازاد، دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشە هەرە دڕندەکان و لە ژێر زەمینەکاندا بسوتنێرێت.
ئەمرۆش هەمان شت لە رۆژئاوا تاقی دەکرێتەوە. وەک چۆن هەشت ساڵ لەمەوبەر بە کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکێ منداڵانی کورد کۆمەڵکوژ کران و لەدڵی گەلەکەماندا برینی گەورە کرانەوە، ئەمڕۆکەش بەداگیرکردنی ئەم دواییانە بۆ سەر تەلڕەفعەت داوا دەکرێت کە لە دڵی گەلەکەماندا ترسێک دروست بکرێت، قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر گەلەکەمان و گەلانی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەکەنەوە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لەدڵی گەلەکەماندا نەک ترس، بەڵکو بە هەر شەهیدبوونێک باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر داکات و سەقامگیرتر دەبێت.
'شەهیدانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن'
هەروەها دەبێت بزانرێت کە بەڕێوەبەرییە جەوهەرییەکان خەونی شەهیدانمانن. هەر شەهیدێک بە سوربوونی لەسەر هەبوونێکی واتادار، ئاشکرای دەکات کە حەقیقەتی پەکەکە و شەهیدەکانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن. هەر شەهیدبوونێک لەدەستدان نییە، بەڵکو بە خوێنی خۆی بونیادنانی ژیانێکە کە پێشتر بە نەبوو ژمێردراوە. دەبێت لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەیەک کە لە دژی داگیرکەریی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکرێت، ئەم راستییەی شەهیدبوون لە هەموو ساتێکی تێکۆشان و ژیاندا جێبەجێ بکرێت. دەبێت باش بزانین کە بە شکاندنی هەر جۆرە داگیرکارییەک لەسەر وڵاتەکەمان ئێمە دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان و ببینە وەدیهێنەری خەونەکانیان. بەو بیروباوەرەوە ئێمە دەبین بە رووناکی بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ عادل، گولبەهار، سەبری، رۆستەم، بنەوش، عومەر و فەرماندە نەعمان ئامەدئامەد کە لە ناو دڵی ئامەد گەورە بوو و شەهید بوو، هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری رێز و نەوازش لەبەرامنەر حەقیقەتەکەیان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێنی سەرخستنی ژیانێکی ئازادیان پێدەدەین. خەونەکانیان بۆ ئازادی هەر وا ناهێڵینەوە و جیهانێکی ئازاد دەکەینە دیاری بۆیان. شەهید فەلسەفەی ژیانمانە. تا هەتایە لەگەڵ شەهیدەکانمان دەژین.[1]
#️ هەشتاگ
#پەکەکە | #ئامەد |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 24-12-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-12-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 24 2019 11:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2019 11:38PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2019 11:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,904 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,192
  
وێنە 64,454
  
پەڕتووک PDF 12,361
  
فایلی پەیوەندیدار 53,185
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,386

📚 پەڕتووکخانە
  📖 من لێرەم
  📖 خوێندن یان شووکردن کام...
  📖 دژبەیەکی دەقەکانی ئینج...
  📖 چارەنووسێکی بێ بەزەیی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-10-2021
  🗓️ 26-10-2021
  🗓️ 25-10-2021
  🗓️ 24-10-2021
  🗓️ 23-10-2021
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق
دایکی ئاریان
دایکی ئاریان ساڵی 1950 لە شارۆچکەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە، دواتر چوونەتە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی و لەوێ گەورەبووە، لەگەڵ ئەوەی لەتەمەنێکی کەمی منداڵییدا ژیانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام توانای لابردنی بەربەستەکانی هەبووە، قۆناغەکانی خوێندن تەواودەکات.
لە ساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بە هۆکاری گواستنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ خێزانەکەیدا دەچنە بەغدای پایتەختی عێراق و نزیکەی 20 ساڵ لەوێ دەمێننەوە، هەر لەوێش دەستدەکات بە کاری نواندن و لە ساڵی 1967 دەچێت
دایکی ئاریان
خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل
لەساڵی 1966 لەگوندی دوکردکان لەهەولێر لەدایک بوە.
قۆناخەکانی سەرەتایی هەر لە گوند بڕیوە.
قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی خوێندن لە هەولێر تەواو کردوە.
لەتەمەنی شانزە سالیەوە پەیوەندی کردوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێراقی بەهۆی برای گەورەیەوە کاک موخلس عەبدوڵڵا ئیسماعیل کە پێشمەرگە بوە.
لەساڵی 1989 بەشی بیرکاری کۆلیژی زانستی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردوە.
لەساڵانی 1990 - 1991 بەشداری کردوە لە راپەڕین لەگەڵ هێزەکانی حیزبی شیوعی.
لەهاوینی 1993 هاوسەرگیری کردوە لەگەڵ ئەڤین ئیبرا
خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل
عەبدوڵڵا دەوەن
یەکێک لە ناوبژیوانەکانی شارۆچکەی قەڵادزێ بووە، ڕۆژی 28-10-2017 کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا دەوەن
کەریم تەلایی
لە ساڵی 1947 لە شاری مەهاباد چاوی به ژیان هەڵهێناوه. ئەرشیڤوان و خاوەنی تۆمارگەی بەناوبانگی تەلایی بوو لە مەهاباد. رۆژی 26-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
کەریم تەلایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)