هەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژی 75ەمی ڕاگەیاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە زۆربەی هەرێمەکان بەردەوامن لە جموجوڵە داگیرکەرییەکانیان و چەندین هێرشیان ئەنجامداوە.
سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تل محەمەد سەربە تل تەمر و بابلخێر و مشرافەی سەربە ناوچەی زڕگان، هەروەها چەندین ناوچەیان بە تۆپ و هاوەن تۆپباران کردووە، لە ئەنجامدا زیان گەیشتووەتە مڵک و ماڵی هاوڵاتیان.
گروپە چەتەکانی سەربە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسایان تۆپباران کرد و ڕاستەوخۆ ناوچە مەدەنییەکانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا لە گوندی بیر زنار هاوڵاتییەک کە لەناو زەوی خۆی کاری دەکرد، برینداربووە.
[1] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!