#سەرێکانی#
سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس، هێرشی گوندی تل محمد-ی سەر بە تل تەمر و گوندەکانی باب ئەل-خێر و مشرەفای سەر بە زرگانییان کردووە. هەروەها چەند ناوچەیەکی مەدەنییان بە هاوەن و ئۆبوس تۆپباران کردووە و لە ئەنجام دا زیانێکی زۆری ماددیی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان مەدەنی کەوتووە.
عەین عیسا
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، بە چەکی قوڕس گوندەکانی ناوچەی عەین عیسایان تۆپباران کرد و ڕاستەوخۆ ناوچە مەدەنییەکان بە ئامانج گیراون. لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی بیر زنار، هاوڵاتییەکی مەدەنی کە لە ناو وەزییەکانیدا خەریکی کاری ڕۆژایەی بووە، بریندار بوو.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,202 مرة