لە ساڵی 1989 لەدایکبووە، تەمەنی تەنیا 5 ساڵ بووە کە دەستی داوەتە ئامێری دەف و تاوەکو ئێستا دەستبەرداری نەبووە. ڕابەر هەر بەتەنیا بە دەفژەنین نەوەستاوە، بەڵکو بەهۆی دەنگخۆشییەوە ڕووی لە گۆرانیی عیرفانی کردووە. هەر لە ڕێگەی تەکیەکانی کوردستانەوە خزایە نێو کاری هونەری، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانییە ڕەسەن و فۆلکلۆرییەکانی کوردی لەبیر نەکردووە و لە کۆنسێرت و ئاهەنگەکاندا دەیانڵێتەوە.[1]