ڕۆژی شەممە 21-12-2019 (PEN)ی کورد ؛ ناوەندی پێنی کورد لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرەڕای شەرمەزارکردنی دەستگیرکردنی چالاکانی کلتوری و نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای کردووە، ئەو کەسانە کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کراون، ئازاد بکرێن.
دەستگیرکراوان کە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای کرماشان، لە چەندین دەستگیرکراودا تەنها شەهریار ڕۆستەمی و خاتوو ئەنیسا جەعفەری مێهر سەربەستکراون،
ئێمەی ئەندامانی ناوەندی (PEN)ی کورد، بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی خۆمان لە پاراستنی شکۆی مرۆیی لە پەنای پاراستنی ئازادییە شارستانیی و کۆمەڵایەتییەکان، پشتیوانی خۆمان بۆ دەستگیرکراوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی ڕۆژهەڵات ڕادەگەیەنین و داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەکەین کۆتایی بەو دۆخە بهێنێت و دەستگیرکراوەکان کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک خراونەتە زیندان و دۆخێکی نادیاریان هەیە، هەرچی زووترە ئازاد بکرێن.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,416