وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بەرپرسە لە پەرەپێدانی سامانە سروشتیەکان لە هەرێمدا بەپێی ماددەکانی 111 و 112 و 115 و 121ی دەستوری عێراق، لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی هەرێمایەتی نەوت و غاز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای نەوت و غازی کوردستان (یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007)، کە لە 09-08-2007دا کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تاکە شوێنی ڕێپێدراوە بۆ ئیمزاکردن لەسەر گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە ئارەزوو دەکەن لە بواری گەڕان بە دوای هێدرۆکاربۆناتەکان و سەرچاوەکانی کانزا لە هەرێمدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن. هەروەها وەزارەت دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی هەیە بۆ بوارەکانی گواستنەوە و ژێرخانی ئەمبارکردن و پرۆسەی بەرهەمهێنانی هێدرۆکاربۆناتەکان و کانزاکان و هەروەها پاڵاوتن و پێترۆکیمیاویەکان و چالاکیەکانی تاکفرۆشی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,792 جار هاتیە دیتن