ساڵانه له ڕێگای کۆمپانيای (دانا گاز)ەوە و بە پێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، زيادکردنی ئاشکرا دەکرێت بۆ فرۆشتنی گازی ماڵان. بەپێی ئەو ڕێککەوتنە حکوومەتی هەرێم و بە تایبەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پابەندن بەوەی ئەو بڕە گازەی دیاریکراوە بۆ پێداویستی هاووڵاتییان، بەو نرخەی کە حکوومەت دیاریکردووە بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت. ئەمە جیا لە سەپاندنی چەند مەرجێکی تر کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە بە سەر ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری زیادکردنی ئاشکرا دەکەن.
بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە.
#21-12-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,807 times