کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,749) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,610 | وێنە 58,054 | پەڕتووک PDF 10,749 | فایلی پەیوەندیدار 40,071 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,985 |
📖 پەڕلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی پیشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پەڕلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی پیشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات

فایلی پەیوەندیدار
پەڕلەمانی ئەوروپا بە تێکڕای دەنگ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران، بە تایبەت لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی نۆڤمبەری 2019 سەرکۆنە کرد. ئەم بڕیارنامەیە کە بە زۆرینەی لێبڕاوانەی دەنگەکان پەسەند کرا، خوازیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و ئاشکرا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی پارێزگاکانی ئێران بووە.
پەڕلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە ڕیکەوتی19-12-2019 بە زۆرینەی دەنگە لێبراوانەکان مەحکووم کردن و ئیدانەکردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێرانیان پەسەند کرد. بڕیارنامەی پeڕلەمانی ئەوروپا بە ئاماژە بەوەی کە بابەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران کە لە بڕیارنامەکانی پێشوو ئاماژەی پێکراوە، هەروەها نەگۆڕ و ڕاوەستاوە. باسی چەن نموونەیەکی نوێ لە پێشێلکاری سەرتایی ترین مافەکانی مرۆڤی لەم وڵاتە کردووه. لەم بڕیارنامە نوێیەدا لەوانە باسی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی جەماوەری ناڕازی ئێران و بەرپەرچدانەوەی توند وتیژانەی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیران لە گەڵ خۆپیشاندەران کراوە. لەم بڕیارنامەدا زۆر بە ڕاشکاوانە باس لەوە کراوە کە چۆن هێزە ئەمنیەتییەکان بەرەنگاری جەماوەری کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی ئاسایی بوونەتەوە و ڕاستەوخۆ و بە قەستی کوشتنیان تەقەیان لێکردوون.
پەڕلەمانی ئەوروپا لە دووتۆی بڕیارنامەکەی خویدا نووسیویەتی : بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردەی نێودەوڵەتی لانیکەم 304 کەس کە لە نێوانیاندا منداڵ و مێرمنداڵیش بووە کوژراون، هەژمارێکی زیاتر بە توندی بریندار کراون و هەزاران کەس لەوانە ڕۆژنامەنووسان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و خۆوێندکاران زانکۆکان دەسبەسەر کراون. سەرەڕای هەموو ئەوانەش دەسەڵاتدارانی بەرپرسی ڕژیمی ئێران لە ڕاگەیاندنی ئاماری فەرمیی کوژراو و بریندارەکان تا ئێستا خۆیان پاراستووە و تەنانەت تەرمی کوژراوەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە. لە بڕیارنامەکەی پەڕلەمانی ئەوروپا هاوکات و هەروەها ئاماژە بە پچڕانی یەک حەوتوویی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە پارێزگاکانی ئێران لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئه و وڵاتە کراوە و باس لەوە کراوە کە دەرئەنجامی ئەم هەنگاوەی ڕژیمی ئێران پچڕانی تەواوی پێوەندییەکانی نێوان ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی ئێران و بەرگری لە گواستنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە سەرکوتی خوێناوی و توند و تیژی و پێشێلکردنی مافی دەست پێڕاگەیشتن بە زانیارییەکانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
لە درێژەی بڕیارنامەکەدا باس لە بەردەوامی سەرکوت و دەسبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، پارێزەران و چالاکانی بوارەکانی ئینتەرنێت و گواستنەوەی زانیارییەکان تەنیا بە هۆکاری چالاکی پیشەیی ئەوان کراوە و هەروەها ئاماژە بە دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک لە واژووکارانی بڵاوکراوەی 77 کەسایەتیی ڕێفۆرمخواز لەوانە مۆحەممەد کیانووش ڕاد و مەهدی مەحموودیان دراوە.
پەڕلەمانی ئەوروپا لەم بڕیارنامەدا خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ئاشکرا سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی سەرکوت و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکان بەره و ڕووی خەڵکی ئاسایی و سڤیلی خۆپیشاندەر ئەنجامدراوە بکرێت و بەڕیوەیەران و ئەنجامدەرانی ئه و توند و تیژیانە وڵامدەر بن و سزا بدرێن. لەم بڕیارنامەدا هەروەها داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت ئەنجۆمەنی مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە کراوە کە لە زووترین کاتدا لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو بە ئامانجی ئاشکراکردنی هەموو بوارەکانی پێشێلکاری ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی ئێران لە ژێر چاوەدێری رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتی ئێران، سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەن حەوتووی ڕابردووی پارێزگاکانی ئێران لەم وڵاتە ئەنجام بدرێت. هاوکات داوایان لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردووە بۆ ئەوەی زانیاری تەواو و بێ سنوور بخرێتە بەردەست ئەنجامدەرانی ئەم لێکوڵینەوانە و هاوکارییان لە گەڵ بکرێت.
بڕیارنامەی پەڕلەمانی ئەوروپا لە دوایین بەشی خۆیدا و لە کۆتاییدا ئاماژەی بە نەسرین ستوودە و جەعفەر پەناهی دوو براوەی خەڵاتی ساخارۆف لە پاڕلەمانی ئەوروپا کردووە و داوای لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردووە بە زووترین کات و بێ هیچ پیش مەرجێک نەسرین ستووده پارێزەری بەندکراو ئازاد بکرێت و هاوکات بڕیاری قەدەغەی سەفەرکردن لە سەر جەعفەر پەناهی سینماکار و فیلمسازی گەورەی ئه و وڵاتە کە لە ساڵی 2010ی زایینیەوە دیاریکراوه، هەڵبگیردرێت.[1][2]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕۆژی كورد - 19-12-2019
[2]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - بەناز جۆڵا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 مافی مرۆڤ
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 20 2019 12:57AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2019 10:11AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 20 2019 10:11AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 36 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.119 KB Dec 20 2019 1:05AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پەڕلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی پیشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
پەڕلەمانی ئەوروپا سەرکۆنەی پیشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574