سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی #هەولێر#، ڕاگەیاند: لەماوەی یەک ساڵدا 3001 کۆمپانیا لە چەندین وڵاتی جیا بە مەبەستی نمایشکردنی کەلوپەلەکانیان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی: وەکو پێشانگای نێودەوڵەتی توانیومانە لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا 21 پێشانگا بکەینەوە کە هەر پێشانگایە و تایبەت بووە بە بەرهەم و کاڵای جیاواز، لە چوارچێوەی ئەو پێشانگایانەشدا بەردەوام کۆمپانیا و بەرهەمی ناوخۆی بەشدارییان لەو پیشانگایانەدا کردووە.
ئاشکراشیکرد لە ساڵی داهاتوودا کۆمەڵێک گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیادا کردوە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی کردنەوەی پێشانگاکان بە بەراورد بەئەمساڵ زیاتر بکرێت.[1]