لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریی هەرێمی سەرحەد هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە 18-12-2019 کاتژمێر 09:30 لە ناوچەی کرێ کۆر-ی سەر بە ئیدر لە دژی سەربازگەی کۆرخانە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 3 سەربازی دوژمن کوژران.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەمان هەنگاوی شۆڕشگێریدا، لە 16-12-2019 دا لە ناوچەی باشان-ی ئیدر لە دژی کاروانێکی ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کە بەرەو سەربازگەی ئایدنلار بەڕێکەوتبوو، چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش لەگەڵ ئەو سەربازانەی تێیدابوون، لەناو برا. ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ناو زرێپۆشەکەدا بوون، نەزانرا ژمارەیان چەندە. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە، سەربازە کوژراوەکانی گواستەوەو ئۆپڕاسیۆنێکی لە ناوچەکە دەستپێکرد. ئۆپڕاسیۆن تا 18-12-2019 بێئەنجام مایەوەو هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکە کشانەوە.
هێزەکانمان، کە لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا چالاکییان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.
لە حەفتەنین هێرشی ئاسمانی ئەنجامدار
16-12-2019 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە شەو دۆڵی شڤەمێز-ی سەر بە هەرێمی حەفتەنین-ی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا-یان بۆردومان کرد، بەڵام هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت.[1]