هەسەدە ئاماری شەڕەکانی بڵاو بکردەوە
عامود
گروپە چەتەکانیی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی مشێرفی سەر بە شاری عامود کاتێک خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هێرشکردن، تەقەمەنییان پێدا تەقیوەتەوەو بە پێی زانیارییەکان زیاتر لە 3 چەتە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا مردوون و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، لە ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری، هەروەها لەسەر رێگای (M4) بەردەوامن لە جموجۆڵی سەربازیدا. گروپە چەتەکان بە چەکی قوڕس هێرشی گوندەکانی بیرکینۆ و گەنتەری و کەفیفا و تروازی، هەروەها ناوچەکانی دەوروبەری رێگای (M4) کردووە. سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس زیاتر لە 30 جار هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی خربت باقەر و متمەشریج و خەفیا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی زۆری ماددی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە. سوپای تورک بە هەموو هێزییەوە هەوڵدەدات ئەو ناوچانەی دەکەونە سەر رێگای M4 داگیری بکات.
سوپای تورکی داگیرکەر لە 17ی ئەم مانگەوە بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سەربازی، لە کۆگاکانی گەنم لە شەڕگراک دزی دەکەن. لە ماوەی 3 رۆژدا بە یارمەتی چەتەکانی، زۆربەی گەنمی ناو کۆگاکانیان بە تاڵان بردووە.
دێرک
سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندەکانی عەتەب و دێرنائاخ و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان کەوتووە.
[1] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!