ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی #کۆڵبەر#ان و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.
پێشێلکردنی بەرنامە دارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.
هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی بەفرانبار هەتا مانگی جۆزەردانی ساڵی 1393ی هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا
دەستبەسەر کردن: 228 کەس
بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: 58 کەس
بانگهشت بۆ دادگاکان: 8
کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: 33 کەس
_کوژرانی 19 هاووڵاتیی و بریندار بوون 14 کەس
بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد
لە ماوەی 6 مانگی دووهەمدا سەرجەم 49 هاووڵاتیی بە 179 ساڵ زیندانی تەعزیری، 2 ساڵ زیندانی هەڵپسێردرا و 20 شەلاق لێدان مەحکووم کراون.
_هەروەها سێ هاووڵاتی بە زیندانی هەتا هەتایی و هاووڵاتییەکی دیکەش بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
ئێعدام لە کوردستان
لەو ماوەیەدا حوکمی ئێعدامی سەرجەم 36 کەس بەڕێوەچووە، کە یەک کەسیان زیندانی سیاسی بە ناوی(سمکۆ خورشیدی) بووە.
هەروەها سێ زیندانی سوننی مەزهەب بە ئێعدام مەحکووم کراون.[1]