🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر لە جسری سەیداوەی هەتا مکتەبی جمهوری تۆمارکرایە.

لەلایەن هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم[1] تۆمارکرایه..
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
د. بەختیار سەجادی [1]
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
📕 هێمن و سازی ناساز
ناونیشانی پەرتووک: هێمن و سازی ناساز
کۆکەرەوەو ئامادەکار: فارووق فەرهاد
📕 هێمن و سازی ناساز
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
ساڵح عوسمان[1]
2020
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی دووەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی یەکەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێ
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان لە گەڕەکی عەقاری گیراوە ساڵی 1975.
کچەکانی حاجی حەمە ئاغای حوسێن ئاغای حاجی عەوڵای گەورەی ئاغا تەن
دایکیان بەهێ خانی حاجی رەسوڵ بەگی خالید بەگی بابانە.
1- ڕەو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
📖 کاکە پشتێنەکەو
کاکە پشتێنەکەو...
جیکە جیکی تایەی عەرەبانەی تریشقەکه دەنگ دەداتەوە
داڵغە دەمباتەوە بۆ بەردەم خواردنەوەی چایەک...

تەقەتەقی ناڵی پێ ئەسپەکان لەو سەری شەقامەکە دێتە گوێم، زاق و زریقی مناڵە عەجولەکان
📖 کاکە پشتێنەکەو
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
قە سام شە رعی ساڵی 1937 و هەویەی بەکری مارف ئاغای ئەمین ئاغای پەستەک سوورە کە لەبەر خانەقا ژیاون
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
نوسینی سیروان سەرگەڵووی
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📖 ژنی کورد لە مێژووی جوولەکەدا، سینات بارزانی بە نموونە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ژنی کورد لە مێژووی جوولەکەدا، سینات بارزانی بە نموونە
یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکیەکانی مێژووی کوردە جوولەکەکان نەبوونی نووسراو وتۆمارە مێژووییەکانە جگە لە بیرەوەریەکانی بینجامین تودێلا و جەند پەرتووکێکی کەم نەبێت، تۆمارێکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نیە، هەروەها خەمساردی زانکۆکانی کوردستان و کەمی تیز و لیکۆلینەوەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ئەوەندەی تر ئاستەنگی دروستکردووە بۆیە ئەم نووسینەی منیش بێ کەموکورتی نابێت.
مێژووی کوردە جوولەکەکان لە کوردستان
ئەگەرچی تا ئیستا سەبارەت بە ساڵ و سەردەمی هاتنی جوولەکەکان بۆ ناوچەی مێزۆپۆتامیا کوردستان سالێکی دیاری کراو نەخراوەتە ڕوو یان ئاماژە بەهیچ سالێک نەکراوە، زۆربەی زۆری ئەو نووسراوو سەرچاوانە جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بوونی جوولەکەکان لە کوردستان و ناوچەکەدا دەگەرێتەوە بۆ سەردەی 7ی پێش زایین هەندێک سەرچاوەی تر بۆ سەدەی 8ی پێش زایین.
مێزۆپۆتامیا: (Mesopotamia) بەزمانی گریکی (Μεσοποταμία) واتا وڵاتی نیوان دوو ڕووبار، مێزۆپۆتامیا ناوچەیەکی جوگڕافییە لە نێوان هەر دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، زۆربەی ئەم ناوچە کەوتووەتە کوردستانەوە. مێزۆپۆتامیا خاوەنی خاکێکی بەپیتە و هەر بەو هۆیەوە بە درێژایی مێژوو شوێنی کشتو کاڵ و بێشکەوتنی شارستانیەت بووە.!!
لەو سەردەم و ساتەوەختەشدا سەدەی 7یی پێش زایین ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتدارێتی ئاشوورێکاندا بووە. هەروەها لەسەردەمی بابلییەکاندا و بە هۆی هێرەشەکانی (نەبووخەدنەسر) دووەم 605 -562 پێش زایین بۆ سەر جولەکەکان و بەهەزاران جوولەکە بە دیل دەگرێت و رەوانەی شارو گوندەکانی بابل دەکرێن هەندێکیشیان بۆ ناوچە شاخاویەکانی باکووری ئیمپراتۆرێتی بابل کە دەکاتە ئیستای کوردستان.
ئەبێت ئالێرەدا باس لە دوو سەردەمی جیاوازی کاولکاری و کۆمەڵکوژیەکانی جوولەکەکان بکەین سەرچاوەکان بە گشتی ئاماژە بۆ ئەوە ئەکەن ئاشوریەکان زیاتر لە جارێک هێرشی داگیرکاریان کردۆتە سەرخاکی ئیسرائیل دواتریش بابلیەکان هەروەها 10 لە هۆزە گەورەکانی بەنی ئیسرائیل بەدیل و کۆیلە کراوون راگویزراون، هێرشی یەکەم لەلایەن ئاشووریەکان و سەد ساڵ دوای هێرشی یەکەم (نەبووخەدنەسر) دووەم، جارێکی تر کۆمەلکوژیان دەکات ژمارەیەکی زۆر کەم لە جوولەکەکان دەمێننەوە هەروەک (بینجامین تۆدێلا) باسی دەکات کە لەتەواوی کۆمەلکوژی هۆزە جوولەکەکان تەنیا چەند هەزار جوولەکەیەک دەربازیان دەبیت سەرجەمیان کوژراون..
بینجامین تودێلا کێیە؟
گەریدەیەکی جوولەکە بووە لە سەدەکانی ناوەڕاست و لە سەدەی دوازەهەمدا گەشتی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقای کردووە و هەروەها گەشتەکەی بینجامین بۆ خۆرئاوای ئاسیا بە سەد ساڵ پێش گەشتەکەی (مارکۆ پۆلۆ) بووە بیینجامین توانایەکی رادەبەردەی هەبووە زمان زان و جوگرافیست و هیستۆرکاڵیکی بلیمەت بووە بینجامین بەیەک لە کەساییەتیە شارەزاو بە توانا و دیارەکانی جوولەکە دادەنرێت بەتایبەت لە سەدەکانی ناوەڕاستدا
بینجامین کارو چالاکیەکانی گرنگی تەنها بۆ گەلی جولەکە نەبووە بەڵکو بە سەرچاوەیەکی گرنگی جوگرافیای و کۆمەڵناسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێت، هەندێک لە باسەکانی بینجامین ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی ئێستا و ڕابووردووی ڕۆژهەڵات پیشانی خوێنەر ئەیات. هەروەک لە کتێبەکەی (هێبریو) نووسیویەتەوە و پاشان کراوە بە لاتینی و دواتریش وەرگێردراوەتە سەر چەندین زمانی تری ئەوروپی و جیهانی کە زیاتر بۆتە جێی تێڕامان لە سەدەی شانزەهەمین کە بە سەدەی گەشەسەندن ناو دەبرێت. گەڕان و رووماڵکردنی رووداوەکان لەسەردەمی بینجامین بە گرنگرترین کار هەژمار دەکرێت لە مێژووی جولەکەکاندا.
نەبووخەدنەسری دووەم یەکێک بوو لە پاشاکانی بابل کە لەنێوان ساڵانی 605 هەتا 562 پێش زایین فەرمانڕەوای ناوچەکەی کردووە.!!
جگە لە سەرچاوە مێژووییەکان ئەم بۆچوونەش لەگەل تەواوی ئەو دەقە ئایینانەدا دێتەوە کەلە (بایبڵ) ئینجیل دا ئاماژەی بۆکراوە کە: جوولەکەکان لە پێش ساڵانی زایینیدا، راپیچ و دیلکراوی شارەکانی بابل کراون. هەروەها لە (تەورات) یشدا هەمان زانیاری پشتڕاست کراوەتەوە ئاماژە بەهەمان زانیاری کراوە کە ساڵی حەوتەمی هۆشەعدا پاشای ئاشووری (شەلمانسەر) تەواوی جنۆکاکانی بۆ ئاشوور راگواستووە، هەروەها (بینجامین تۆدێلا) ئاماژە بەوە دەکات کە 2800 ساڵ بەر لە ئێستا جوولەکەکان لەلایەن پاشای ئاشووری (شەلمانسەر سێیەم) 858-824 پیش زایین بۆ کوردستان راگوێزراون و لەسەر رووباری خابوور نیشتەجی کراون، هەروەها لە (تەلموود) دا هەمان زانیاری دووبارە پشتڕاست کراوەتەوە.
تەلموود چیە! تەلموود (بەعیبری:תלמוד) وشەیەکی عیبرییە و

تەلموود 1

بەمانای خوێندن یان فێرکردن دێت، دووەم کتێپی پیرۆزە بۆ جوولەکەکان لەدوای تەورات کە لە چەند نووسیراوێکی کۆکراوە پێک دێت. ئەم پەرتووکە باس لە وتووێژەکانی پیاوانی ئاینیی جوولەکە (حاخام) دەکات سەبارەت بە یاسا و بنەماکانی ئاینی جوولەکە، تەلموود لەدوو بەش (بەند) پێکدێت کە بریتیین لە میشنا و گیمارا کە میشنای 200 ساڵ بەر لە زایین نووسراوەتەوە و هەروەها گیمارا لە دەورووبەری ساڵی500ی زایین نووسراوە. تەلموود کاری پێدەکرێت لەلایەن هەموو جوولەکەکان کە باوەڕیان بە ئاینەکەیان هەیە، زۆربەی کاتیش جوولەکەکان دەیکەنەوە بەتایبەتی لەڕۆژی پشوو ناسراو بەڕۆژی (حانوکا).
هەربەپێی تەلموود رێ بە بانگخوازە جوولەکەکان دراوە کە بۆ ئاینی جوو لە نێو کوردەکاندا بڵاوبکەنەوە بەم کارەش سەرکەوتنی باشیان بەدەست هێناوە.
لە ئاکامدا، خانەدانە فەرمانڕەوا کوردەکانی (ئادیابین) یان هۆزی (هەزەبانی)
هەزەبانی هۆزێکی کورد بوون هەزەبانێکان پێش لە دایکبوونی مەسیح هەتا چەند سەدەیکیش دوایی زایین حوکمرانی ناوچەیەکی فراوانیان کردووە هەر لە ورمێورمێ وە هەتا هەولێرهەولێر فەرمانڕەوایی ئادیابین پایتەخەتەکەی هەولێر بووە.!!
لەسەدەی یەکەمی پێش زایین خۆیان و ژمارەیەکی زۆری لەهۆزەکەی و کوردەکانی ژێر فەرمانڕەواییەکەی چوونەتە سەر ئاینی جوولەکە، هەروەها دکتۆر عومەر ئیبراهیم لە پەرتووکی کەرکوککەرکوک ناوچەیەکی کوردستانیە دەنووسێت: لەسەدەی 6شەمی پیش زایین ئایینی جوولەکە گیشتۆتە کوردستان، (دانیاڵ) پێغەمبەر یەکەم کەس بووە کە ئەو ئایینەی لە ناوچەی (کەرکوک) لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی (میدیا) بڵاوکردۆتەوە.
هەروەها بینجامین تودێلا لەسەدەی دوانزەهەم بەتایبەت لەساڵی 1170 لەگەشتەکەیدا بۆ کوردستان بەو شێوەیە باسی دەکات و دەڵیت هەردوو گەلی جوولەکە و کوردەکان لەلوتکەی گەشەسەندی ئابووری و ئایینی و کۆمەڵایەتیدا بوون هەروەها ئەلیت ژنە کوردەجوولەکەکان زۆر ئازاتر و ئازادترن لەو ژنانەی لە ناوچەکەدا دەژین تەنانەت لە خوشکە جوولەکانیان ئازادتر و سەربەخۆتر تر دەژیان کە هەرگیز بەراورد ناکرێن بە ژنە فارس و تورک و عەرەبەکانی چواردەوریان، پەیوەندی خێزانی کوردەکان زۆر ئارامتربوون لەو گەلانەی ناوچەکە جگەلەوە ژنە کوردە جوولەکەکان لە کێلگەکاندا شان بەشانی هاوسەرەکانیان کاریان دەکرد و بەدەگەمەن دەتبینی ژنێک لەناویاندا باڵاپۆش بێت، پیاوەکانیان زۆر بەرێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ هاوسەر و ژنەکاندا دەکرد، چونکە ژنەکان زۆر ماندوو دەبوون بەکاری ناوماڵ و هاوکاری هاوسەرەکانیان لەکێلگەکاندا لە پێناو گەورەکردنی خێزانەکانیاندا. هەر بۆیە لە سەدەی 17دا بەهۆی ئازادی ڕیژەیی بوێری و متمانە بەخۆبوونی ئافرەتانی جوولەکە کوردەکان یەکەم ژنە کوردی جوولەکە دەبێتە حاخام (Rabbi) لە ئامێدیئامێدی بەوەش ئەوەمان بۆ پشتراست دەبیتەوە کە خاکی کوردستان و کوردەکانی داڵدەی سەرجەم جوولەکە راگویزراوەکان بووە، بەشێکی زۆر کاروباری ژیان و فەرهەنگ و کلتوری کورد و گەلی جوولەکە هێند تێکەڵ بوون بەئاستەم جودا دەکرێنەوە، هەر بۆیە هەندیک پێیانوایە کورد بەرەچەڵەک دەچێتەوە سەر هۆزیکی کۆنی ئیسرائیل یان کورد زادەی شاسلێمان و جولەکەکانی بن دەستی ئەوبن. لێ لێرەدا ئەوەی گرنگە باسی بکەین کاریگەری کلتوری کوردە، ژنانی کوردە لەسەر گەلانی دراوسێ و ناوچەکە و بەتایبەت گەلی جوولەکە تەنانەت هەندێک داهێنان و ڕووداو لە کوردستانەوە بووە کە کاریگەری لەسەر ئەوان و گەلانی ناوچەکەش بەجێهێشتووە بەتایبەتی ئازادی و ئازایەتی ژنانی کورد کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد خۆ ئەگەر بەتایبەت (ئەسینات بارزانی) بەنموونە بهینینەوە ئەوە بەروونی ئەوەمان بۆ دەرئەکەویت کە نەک لە کلتوری گەلی جولکەدا بەڵکو لە تەلموودەکەشیان لەساییەی ئەسینات بارزانی گۆڕانکاری بەسەرهاتووە.
ئاسینات بارزانی Asenath Barzani :
ئاسینات بارزانی (1590 لەدایکبووە لە 1670 کۆچی دوایی کردو

ئاسینات بارزانی

وە)کچی یەک لە بەناوبانگ و دیارترین بانگخوازی کوردی جولەکە بووە لە باشووری کوردستان و ئێراق کچی سامویلی کوری نێتانێڵ بارزانی. ئاسینات بە یەکەمین ژنی بانگخوازی جولەکە هەژمار دەکرێت لە مێژوودا و لە هەمانکاتدا یەکەمین ژنی کوردیشە بانگخواز بێت.
ئاسینات شارەزایی تەواوی هەبووە لەزمانی عیبری، تەورات، تەلموود، میدراش و کابالا دا.
لەبەرئەوەی سامویلی باوک کوڕی نەبووە ئاسینات یەک لە ژیرترین کچەکانی بووە لەلایەن سامویلەوە تەورات و تالموود و میشنا و کاباڵای فێر کوردووە، ئاسینات ئەڵێت؛ لەسەر ئەژنۆ ئەپارامەوە لە باوکم فێرم کات چونکە ئەو تەنها کاتەکانی بە شەوو ڕۆژەوە تەرخان کردبوو بۆ فێرکردنی تەورات.
تواناو ژیری ئاسینات ناسراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سمامویلی باوکی ئاسینات زیرەکترین قوتابی خۆی هەڵبژارد کە ببێتە هاوسەری ئاسیناتی کچی بە ناوی یەعقوبی کوری ئبیراهیم میزراهی. ساموئیلی باوک تەنها مەرجی بۆ هاوسەرگیریی کچەکەی ئەوەبوو کە ئاسینات پەرە بە خوێندنەکەی بدات و ببێتە زانایەکی شارەزا لە تەورات تالموود لە بری کاری رۆتینی ناومال.
پاش مردنی باوکی و دوورکەوتنەوەی هاوسەرەکەی بۆ خزمەتگوزاری و خزمەت کردنی ئاینەکەیان، ئاسینات ڕۆڵی سەرکردانەی ئایینی زۆر کرنگی گێراوە لە ناوچەی ئامێدی و گوندەکانی دەوروبەری و بووە بەکەسایەتیەکی دیاری ناوچەکە.
نازناوی بارزانی بەهۆی شوێنی لەدایک بوون و ژیانیەوە بووە و خێزانەکەی بوونە خاوەنی(بارزانی) وەک پاشناو.
بارزان؛ هەرێمێکی شاخاوەیە کە چەند کاژمێرێک دوورە لە باکووری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەولێرەوە. لە ساڵی 1914 بارزانیەکان ڕاپەڕیین دژی داگیرکەری عوسمانی بە پشتیوانی ڕووسیا کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاپەڕینەکەی بیتلیس.
ئەوەماوەتە بێلیم ژنانی کورد کۆڵکەی فەرهەنگ کلتوری نەتەوەکەی خۆیان بوون شان بەشانی پیاوی کورد لەهەموو کایەکاندا بەشداربوون سیمبۆلی ئازایەتی و لە خۆبوردەیی کۆمەلگای رۆژهەلاتی ناوین بوون لەجیهانی نوێشدا ژنانی کورد جێگەی شانازی مرۆڤایەتی بوون.
.................................................
تیێبینی: تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا فێرکردن)، وشەی تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە. تەورات ناوی پێنج کتێبی یەکەمی کتێبی پیرۆزی عیبیری (تەناخ) و پەیمانی کۆنە. کتێبی پیرۆز عیبری دابەش دەبێت بۆ سێ بەش، تەورات بەشی یەکەمییەتی، نیڤیێم واتا پەرتووکی پێغەمبەران بەشی دووەمی کێتووڤیم واتا نووسراوەکان بەشی سێیەمی بریتییە لە بەشی ئەدەبییاتی جوولەکە.
کابالا: (קַבָּלָה، ، Kabbala) بیرووباوەڕێکی ڕۆحانی جووەکانە. لەسەرەتای سەدەی یەکی زایینی لەلایەن شەمعون بار یۆجایەوە دەستیپێکرد. بیرووباوەڕی کابالا ئەوەیە کە چۆن دەتوانین خەیاڵ و ئەندێشەیەک ببینین و هەستیپێبکەین. کابالا کاریگەری لەسەر بەشێک لە جووەکان هەبوو کابالا جۆریەکە بەشێکی رۆحانی سۆفیزمی نیو جولەکەکانە
کابالا لەسەر 10 بنەما پێکدێت کە پێی دەڵێن درەختی کابالا کە نیشانەی 10 هێزە کە کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە.[1]
نووسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد
سەرچاوەکان:
Barazani, Asenath. Encyclopaedia Judaica. Detroit: Macmillan Reference USA. 3: 138
Who was the first female „rabbi?. Yekta Uzunoglu. Retrieved 2018-07-04.
Kurdish Women | Jewish Women's Archive. jwa.org
101 Storie Ebraiche che non ti hanno mai raccontato (in Italian). Retrieved 6 June 2012.
جوولەکەکانی شاری سلێمانیسلێمانی: رێبوار حەمەتۆفیق
کوردستانیة منطقة کرکوک: دکتۆر عومەر ئیبراهیم
ژنی کورد لە مێژوی جولەکەدا (ئاوێنە)
ژنی کورد لە مێژوی جولەکەدا (کوردستانی نوێ)


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | جوان عومەر ئەحمەد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جوان عومەر ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-12-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Dec 18 2019 9:56PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 18 2019 11:13PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 8 2020 9:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 75,097 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.125 KB Dec 18 2019 10:23PMم. ب.
📚 پەڕتووکخانە
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)