ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە ساڵی 2019دا هەزار و 80 کۆچبەر (خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان) لەڕێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بوونەتە قوربانی، کە بەشی زۆریان لە دەریای ناوەڕاست بووە. هەروەها 82 هەزار و 970 کۆچبەر گەیشتونەتە وڵاتانی ئەوروپا و نزیکەی 10 هەزار پەنابەریش لە وڵاتانی ئەوروپاوە بە خواستی خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە.
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی 19 ساڵی ڕابردووشدا یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس عێراقیان جێهێشتووە. لە پێنج ساڵی ڕابردووشدا 389 کەس لەڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە، کە زۆبەیان ژن و منداڵ بوون. لەو ژمارەیەش 233 تەرم گەڕێندراونەتەوە و 156 کەسیش بێسەروشوێنن.
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران باسیشی لەوەکرد ئێستا بەگشتی 272 ملیۆن پەنابەر لە سەرانسەری جیهاندا هەن. ملیۆنێک و 44 هەزار و 500 کەس لە عێراقدا ئاوارەن، لەو ژماریەش ڕێژەیەکی بەرچاویان دانیشتووی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن.
لەساڵی 2000 دا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەکو ڕۆژی جیهانی پەنابەران دیاریکرد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,492