سکرتێری لقی #کەرکوک#ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەلێت: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 20 پێشەلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجامدراوە کە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە شاری کەرکوک جێگیر کراون.
بۆ هەموو لێدوانێک دەبێت پارێزگار بڕیاری خۆی لەسەر بدات
ئاسۆ ئەحمەد ڕۆژنامەنووسێکی شاری کەرکوکە دەربارەی خراپی بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند: لە هیچ شوێنێک وەکو شاری کەرکوک ئاستەنگی بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست ناکرێ، چونکە لە شاری کەرکوک ڕۆژنامەنووس زۆر بە ئاستەنگی زانیاری دەست دەکەوێت.
هەروەها ئاسۆ ئەحمەد وتی: '' بە بریاری پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕاکان سەعید جبوری هیچ فەرمانگەیەکی حکومی بۆی نیە لێدوان بۆ ڕاگەیاندن بدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە پاریزگاری کەرکوک وە ئەگەر پاریزگاری کەرکوک مۆڵەتیش بدات بۆ لێداوان دەبێ بەو شیوەیە قسە بکات و لێداون بدات کە پارێزگاری کەرکوک پێی گونجاو بێت ئەمەش ئاستەنگیەکی زۆری خستۆتە بەردەم ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک.
رۆژنامەنووس ئاسۆ ئەحمەد وتیشی: چوارچێوەیەکی دیاریکراو دانراوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک، ئەمەش کاری ڕۆژنامەنووسی زۆر زەحمەت کردووە لە شارەکەدا چونکە ڕۆژنامەنووس ناتوانێت دەست بۆ هەموو بابەتێک ببات وە هەندێک بابەت هەیە قەدەغەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان کە کاری لەسەر بکەن وەکو بابەتی مەلەفی ئەمنی و بۆشاییەکانی مەلەفی ئەمنی لە شارەکەو هیچ هیزێک لەو هێزانەی لە شارەکەن ئاماد ەنین لێدوان بدەن لەسەر ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لە شارەکە ڕوودەدەن.
ئاسۆ ئەحمەد ڕشیگەیاند: بابەتێکی دیکە کە ڕێگە نادرێت لە شاری کەرکوک کاری لەسەر بکرێت بابەتی نەوتە، بەهیچ شیوەیەک هیچ ڕۆژنامەنووسێک بۆی نیە لێکۆلینەوە لە مەلەفی نەوت و داهاتەکەیدا بکات و بەهیچ شێوەیەک زانیاریت دەستناکەوێت لەسەر بابەتی نەوت.
هێزەکانی دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ڕیگرییەکی زۆر بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن
سۆران محەمەد ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی شاری کەرکوک دەربارەی بارودۆخی مەترسیداری شارەکە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی بە ئاژانسی هەوڵی فوراتی ڕاگەیاند: ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک لە دۆخێکی زۆر مەترسیدار دەژێن و ناتوانن کارەکانی خۆیان بە شیوەیەکی ئاسانی بەریوەبەرن، بەهیچ شیوەیەک فەرمەنگەکانی حکومەت لە شاری کەرکوک ئامادە نین لێدوان بدەن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمەش بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوکە بەوەکالەت. بۆ وەرگرتنی لێداون لە هەر فەرمانگەیەکی حکومی لە شاری کەرکوک دەبێت مۆڵەتی پارێزگار وەربگیرێت.
هەروەها سۆران محەمەد دەربارەی پێشەلکارییەکانی دەزگا ئەمنیەکان بەرامبەر ڕاگەیاندکارن ڕاگەیاند: ئەو هێزانەی لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە کەرکوک جێگیرکراون ڕیگری بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست دەکەن، دەتوانین بلین شاری کەرکوک خراپترین شارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی.
پارێزگار دەیەوێت میدیا بخاتە ژێر ئەنجێندای خۆیەوە
مەهدی زریان سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەربارەی ئەو پێشەڵکارییانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکری بە ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: پێشەلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان لەماوەیەدا چربۆتەوە وە زیاد لە ڕادەبەدەر فشار دەکرێتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاند بەتایبەتی ڕاگەیاندنی کورد وە بەشێکیش لە ڕاگەیاندی عەرەبی، زۆربەی پێشەلکارییەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کەرکوکەوە یان لەلایەن خودی پاریزگاری کەرکوکەوە ئەنجامدەدرێت، وە پێشەلکارییەکان بریتین لە هەرەشە و بەکارهێنانی زمان زبڕ و دەستبەسەرگردتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان و دەرکردنیان لە شوێنی ڕووداوەکان، ئەمانەش هەمووی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە زیاتر بەکاردێت دژی ڕۆژنامەنووسان.
هەروەها مەهدی زریان ڕایگەیاند: ''دۆخی ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک بە شێوەیەکی گشتی خراپە بەڵام پێشەلکارییەکان لە شارەکانی دیکە کاتیە و گرێدراوی ئەم ڕەوشە ئالۆزەی ئیستای عێراقە بەلام ماوەیەکی تر ڕەوشی شارەکانی دیکە چاک دەبێتەوە بەڵام جیاوازی دۆخی شاری کەرکوک ئەوەیە کە لە ساڵی 2003 تا ئیستا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەروات و ژیان ڕۆژنامەنووس تیدا پارێزراو نیە و ڕەوشی ڕۆژنامەووسان لە کەرکوک کارەساتە.
دەربارەی ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت کە نابێت هیچ فەرمانگەیەک لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی مەهدی زریان ووتی: '' ئەو بریارەی پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت بریارێکی هەڵەو مەترسیدارە، کە هیچ فەرمانگەیەک لە بەرێوبەرەوە تا بچووکترین فەرمانبەر نابێت لێداون بدات بۆ ڕاگەیاند بەبێ مۆڵەتی خودی پارێزگار خۆی وە کاتێک کە پارێزگار مۆڵەتیش بدات پێویستە تەنها ئەو پرسیارانە بکرێت کە خودی پارێزگار دەیەوێت بکرێت و وەڵامەکانیش پێویستە لەو چوارچێوەیە بێت کە پاریزگار دەیەوێت، بەم شێوەیەش پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەیەوێت میدیا بخاتە خزمەتی ئەجنداکانی خۆی.[1]