رۆژی 18-12- 2019 حسێن حەمەد بەرێوبەری دابەشکردنی کارەبای #هەولێر# ڕاگەیاند: لەسنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی 440 ملیار قەرز لەسەر هاوبەشانی کارەبا هەیە، 130 ملیار هی فەرمانگەکانی حکومەتە و 170 ملیاریش هی هاووڵاتێانە و قەرزەکەی تری هی پڕۆژە بازرگانی و پیشەسەزی وکشتوکاڵییەکانە.
لەبارەی قەرزی کارەباش لای هاوبەشانی کارەبا وتی خاوەنی پڕۆژەکان ئاگادارکراونەتەوە کە قەرزی کارەبا بدەنەوە، حکومەتیش داوای لە فەرمانگەو وەزارەتەکان کردووه لەماوەی یەک مانگدا کێشەی قەرزەکانیان یەکلایی بکەنەوە، لەهەمانکاتدا ئەو هاووڵاتیانەی کە زیاتر لە دوو ملیۆن دینار قەرزارن، پێویستە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، هەر هاووڵایتییەکیش قەرزی زۆر بێت دەتوانرێت لەشێوەی پشک (قست) پارەکەی بدات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,012