عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای #کرماشان# چوارشەممە 18-12-2019 ڕایگەیاند، 250 کەس کە لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداربوون یان هانی خەڵکیان داوە ناڕەزایەتی دەرببڕن، دەستبەسەرکراون. دەشڵێت، زۆربەی گیراوەکان، تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 35 ساڵ دایە.
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کرماشان تۆمەتی وەک پەیوەندی لەگەڵ هێزە دژبەرەکان، ئاژاوەنانەوە، تێکدانی ئاسایش و موڵکی گشتی و هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئێرانیان داوەتە پاڵ دەستبەسەرکراوان.
بەگوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شارەکانی پارێزگای کرماشان بەتایبەت لە شاری کرماشان و #جوانڕۆ#، بە دەیان کەس دەستبەسەرکراون کە ژمارەیەکیان چالاکڤانی ناسراوی کولتووری و ئەدەبین.
رۆژی 15-11-2019 بەهۆی گرانکردنی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەشێکی بەرچاوی شارە گەورەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، بەپێی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا 304 خۆپیشاندەر کوژراون.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,369 mal angesehen