图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,365
图片 106,561
书籍 19,263
相关文件 97,043
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 121 پرۆژەی وەبەرهێنان هەڵوەشێنراونەتەوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 121 پرۆژەی وەبەرهێنان هەڵوەشێنراونەتەوە
统计和调查

لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 121 پرۆژەی وەبەرهێنان هەڵوەشێنراونەتەوە
统计和调查

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مۆڵەتی بە 1008 پرۆژە داوە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکان 121 پرۆژە بە سەرمایەی 14 ملیار و 379 ملیۆن دۆلار، مۆڵەتەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە.
لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی ئابووریی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان لە 09-10-2019 بە نووسراوی ژمارە 4083 داوای لە وەبەرهێنانی پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و #دهۆک# کردووە سەرجەم ئەو وەبەرهێنەرانە ئاگادار بکەنەوە کە مۆڵەتیان وەرگرتووە و دەستبەکار نەبوون، یان کارکردن لە پرۆژەکانیان ڕاگرتووە، پێویستە لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکار بکەنەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە و پرۆژەکەیان دەدرێتە وەبەرهێنەری دیکە.
=KTML_Bold=موخلیس سەلیم موراد=KTML_End=، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و کارگێڕی و دارایی لە دەستەی وەبەرهێنان، دەڵێت: هەر پڕۆژەیەک مۆڵەتی وەرگرتبێت و لەبەر هەر هۆکارێک دەستبەکار نەبووبێت، دوای ئاگادارکردنەوە دەرفەتی یەک مانگی پێدەدەین. ئەگەر لە ماوەی ئەو مانگە دەست بەکار نەکاتەوە ئەوا بەبێ ئاگادارکردنەوە مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێنینەوە و پڕۆژەکەی دەدەین بە وەبەرهێنێکی دیکە.
گوتیشی: لە دوو مانگی ڕابردوودا مۆڵەتی ژمارەیەک پرۆژەمان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و زانیاری، لە کۆی 887 پرۆژەی مۆڵەتدراو، تەنیا 346 پڕۆژەیان 100% تەواو بوونە، 361 پڕۆژە بەڕێژەی 25 تاوەکو 85% کاریان تێدا کراوە، بەڵام نزیکەی 180 پرۆژە ڕێژەی کارکردن تێیاندا لە خوار 25% بووە. تەنانەت 88 پڕۆژەیان ڕێژەی کارکردن تێیاندا سفرە.
موخلیس سەلیم دەڵێت: ئەو پرۆژانەی بەڕێژەیەکی کەم کاریان تێداکراوە و ئێستا کارکردن تێیاندا وەستاوە، دەرفەتی مانگێکمان بە وەبەرهێنەرەکە داوە دەست بە کار بکاتەوە، بەگوێرەی ڕێژەی کارکردن لە پرۆژەکە جارێکی دیکە خەمڵاندن بۆ کاتی تەواوبوونی پڕۆژەکانیان دەکەین، دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا پڕۆژەکانیان تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر کەمتەرخەم بن، پرۆژەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە وەبەرهێنەرێکی دیکە.
ئەو 121 پڕۆژەیەی مۆڵەتەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە 60 پرۆژەیان لە پارێزگای هەولێر، 27 پرۆژەیان لە پارێزگای دهۆک، 34 پڕۆژەشیان لە پارێزگای سلێمانین. پرۆژەکانیش بریتین لە 31 پرۆژەی پیشەسازی، 34 پرۆژەی گەشتیاری، 12 پرۆژەی نیشتەجێبوون، 15 پرۆژەی بازرگانی، 8 پرۆژەی کشتوکاڵی، 21 پرۆژەکەی دیکەش تەندروستی، گواستنەوە، بانک، هونەری، وەرزشی و خزمەتگوزارین.
سەرمایەی پرۆژە هەڵوەشاوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر 9 ملیار دۆلارە کە بریتین لە 22 پرۆژەی گەشتیاری، 10 پرۆژەی پیشەسازی، 8 پرۆژەی تەندروستی، 6 پرۆژەی کشتوکاڵی، 5 پرۆژەی نیشتەجێبوون و 9 پرۆژەکەی دیکەش بریتین لە خزمەتگوزاری و بازرگانی و فێرکردن و هونەری و وەرزشی.
=KTML_Bold=سامان عارەب=KTML_End=، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر دەڵێت: ژمارەی پڕۆژە هەڵوەشاوەکانی هەولێر ئێستا گەیشتووەتە 65 پرۆژە و بەردەوامیش ژمارەکە لەزیادبووندایە.
سەبارەت بە هۆکاری شکستی پرۆژەکان، سامان عارەب دەڵێت بەشێکی بۆ کەمتەرخەمی وەبەرهێن و بەشێکیشی بۆ قەیرانی دارایی و نەمانی پارەی نەختینە لە بانکەکان و شەڕی #داعش# و هەندێ هۆکاری دیکەی وەک کیشەی زەوی دەگەڕێتەوە.
ئەو مانگەی وەک دەرفەت بۆ دەستبەکاربوونەوە بەخاوەن پرۆژەکان درابوو کۆتایی هاتووە، بەو هۆیەوە کار لە 35 پرۆژە دەستی پێکردووەتەوە و مۆڵەتی ژمارەیەک پرۆژەش هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ژمارەیەک پرۆژە هێشتا ماون.
سامان عارەب دەڵێت: هەفتەی ڕابردوو مۆڵەتی سێ پرۆژەمان هەڵوەشاندەوە، ژمارەیەک پرۆژەش لە لیستی هەڵوەشاوەکاندا ماون، لێژنەکانمان دووبارە سەردانیان دەکەنەوە، ئەگەر دەست بەکار بکەنەوە لە لیستەکە دەریاندەهێنین، بەپێچەوانەوە مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێنینەوە، لەوانەیە ژمارەی پرۆژە هەڵوەشاوەکان بگاتە 15 پرۆژە.
بە گوتەی سامان عارەب، هەندێ پرۆژەی نیشتەجێبوون لە لیستی هەڵوەشاوەکاندان، لەوانە دەشتی بەهەشت، کانی ئەڵمانی و کۆیە ستی. 8 کۆمپانیاش ئامادەییان دەربڕیوە بە هەندێ ئیمتیازی زیاتر پڕۆژەکان تەواو بکەن، لەوانەیە لە هەفتەدا داهاتوو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی دەستە، پرۆژەکان وەربگرن.
=KTML_Bold=یاسین مەحموود=KTML_End=، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان پێیوایە جگە لە فاکتەری قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، هەڵسەنگاندنێکی دروستیش بۆ پێدانی مۆڵەت بە وەبەرهێنەران نەبوو، بۆیە سەرەتا هەموو کەسێک دەیتوانی مۆڵەت وەربگرێت و ببێتە خاوەنی پڕۆژە، تەنانەت ئەگەر خاوەن سەرمایەش نەبووایە، بەو هۆیەوە کەسانێک ناویان لێنرا وەبەرهێن کە سیمای وەبەرهێنەرە ڕاستەقینەکانیشیان ناشیرین کرد.
یاسین مەحموود دەڵێت: ئێمە پێشوازی لە ڕێکخستنەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەکەین. دەستەی وەبەرهێنان مافی خۆیەتی مۆڵەتی ئەو پرۆژانە هەڵبوەشێنێتەوە کە زیاتر لە 10 ساڵە مۆڵەتیان وەرگرتووە و تائێستا پرۆژەکە هەر زەوییە.
داواکاری گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەران ئەوەیە کە لە هەڵوەشانەوەی پرۆژەکان جیاوازی لەنێوان کەسدا نەکرێت و هەموو ئەو پرۆژانەی لە ماوەی ڕابردوودا دەستیان بۆ نەبراوە و مافی خەڵکیان تێدایە، بڕیارێکی دروستیان لەبارەوە بدرێت.
ئەگەرچی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت سەرمایەی وەبەرهێنان لە کوردستان زیاتر لە 52 ملیار دۆلارە، بەڵام یاسین مەحموود لەو باوەڕەدایە قەبارەی ڕاستەقینەی وەبەرهێنان 20 ملیار دۆلارە ئەو 52 ملیار دۆلارەی باسی لێوە دەکرێت تەنیا پرۆژەی مۆڵەتدراوە، بەشی زۆریشی جگە لە مەرەکەبی سەر کاغەز هیچی دیکە نییە.
مەلا یاسین گوتیشی: بایی نزیکەی 16 ملیار دۆلار مۆڵەت بە پرۆژە دراوە، بەڵام ڕێژەی کارکردن لەو پرۆژانە زۆر کەمە، یان بایی نزیکەی 12 تاوەکو 14 ملیار دۆلار مۆڵەت بەپرۆژە دراوە هیچ لێ جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی یاسای وەبەرهێنان، لە ساڵانی ڕابردوودا وەبەرهێن سەرپشک دەکرا لە چ سێکتەرێک وەبەرهێنان دەکات، ئەمەش لاسەنگی لەنێو جۆری پرۆژەکانی وەبەرهێنان دروستکردووە، بۆ نموونە لەکۆی ئەو 887 پرۆژەیەی مۆڵەتیان پێدراوە، سێکتەری پیشەسازی بە 220 پرۆژە بە پلەی یەکەم و سێکتەری نیشتەجێبوون بە177 پرۆژە و گەشتیاری بە157 پرۆژە و بازرگانی بە 157 پرۆژە لە پلەی دووەم و سێیەم و چوارەم دێن و کەمترین پرۆژەش لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن و بانک و خزمەتگوزاری و کشتوکاڵ کراوە.
موخلیس سەلیم، دەڵێت: بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بڕیاری دروستکردنی بۆردێکی لە دەستەی وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان داوە، لەمەودوا بۆ بەخشینی مۆڵەت پەیڕەوی سیستەمی یەک پەنجەرەیی دەکرێت، لە جیاتی ئەوەی وەبەرهێن بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان 13 وەزارەت بکات و بۆ وەرگرتنی هەندێ مۆڵەت بەرتیل بدات، ئەم بۆردە کارئاسانی بۆ دەکات.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,089
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-12-2019
挂钩项目: 2
日期与活动
Publication date: 16-12-2019 (5 年份的)
城市: 埃尔比勒
城市: 杜胡克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 17-12-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on18-12-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):18-12-2019
URL
此产品已被浏览2,089
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,365
图片 106,561
书籍 19,263
相关文件 97,043
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!