Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 517,609
Bilder 106,172
Böcker 19,172
Relaterade filer 96,585
Video 1,317
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیەکە
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیەکە

ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیەکە
ئاڵا نیشانە وناسنامەی نەتەوە و هەبوونی گەلانە، ئەمڕۆ هەموو گەل نەتەوەیەکی خاوەن وڵاتی سەربەخۆ و بێ وڵات خاوەن ئاڵای تایبەت بەخۆیانن، ڕێکخراوی نەتەوە یەککگرتووەکان و پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکانی جیهان و دام و دەزگا فەرهەنگی و ئابوورییەکان و شارەوانییەکان و زانستگاکان و کۆمپانیا بازرگانییەکان و کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکان و یانە وەرزشییەکان و فیستیڤاڵ و بۆنە و یادەکانیش خاوەن ئاڵا و نیشانەیەکی تایبەتی خۆیانن.
ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێک لەگەڵ ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیتر جیاوازە، بەهەمان شێوە ئاڵای ڕێکخراوە و دام و دەزگانیش لەگەڵ یەکتری جیاوازن، هەریەکەیان خاوەن ڕەنگ و شێوە و واتای جیاواز و تایبەت بەخۆیەتی.
واتا و هێمای هەندێک لە ڕەنگە سەرەکییەکانی ئاڵاکان لە لایەن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology بەمجۆرە لێکدراونەتەوە:
=KTML_Red=رەنگی سوور=KTML_End=: شۆڕش، خوێن ڕژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانی.
=KTML_Mark_Begin=رەنگی زەرد=KTML_Mark_End=: ڕووناکی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربەست.
=KTML_Green=رەنگی سەوز=KTML_End=: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.
=KTML_Blue=رەنگی شین=KTML_End=: ئاو، ئاوەدانی، دەریا، ئاسمان، ئازادی.
رەنگی نارنجی: ئازایی، خۆبەختکردن، قوربانیدان.
رەنگی ڕەش: پرسە، مەرگ، نەمری.
$تەمەنی دروستبوونی ئاڵا$
تەمەنی دروستبوون و هاتنە کایەی ئاڵا دە گەڕێتەوە بۆ 4000 (چوار هەزار) ساڵ لە مەوبەر، بۆ یەکەمجار ئاڵا لەلایەن ئمپراتۆریەتەکانی سەر خاکی ئێران و میزۆپۆتامیا (کوردستانی ئەمڕۆ) هەڵدراوە، سەرەتا سومەرییەکان و ئاسورییەکان و میدیاکان، هەروەها هاخەمەنیشیەکان و ساسانییەکان و میسرییەکۆنەکان. دواتریش شارنشینە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵداوە.
بەگوێرەی زانستی ئاڵاناسی یەکەم ئامانجی دروستکردنی ئاڵا بۆ بانگەوازی و ڕێنماییکردن بووە، یاخود ئاڵاکان تەنیا وەک هێمایەک بوون، زۆربەشیان پەیامێک بوون بۆ تاکە کەس یاخود بۆ دەستە و کۆمەڵە کەسێک.
کاتێک ئیپمراتۆریەتە کۆنەکانی جیهان لە کاتی شەڕ و سەرکەوتنەکانیاندا، بەر لە هەموو شتێک ئاڵای دوژمنەکانیان داگرتووە و ئاڵاکانی خۆیانیان لە جێگەیدا بەرزکردۆتەوە، به و واتایە یەکێکیتر لە هێما سەرەتاکانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سەرکەوتن هەڵدراوە.
جگە لەوەش ئاڵای هەر ئیمپراتۆریەت و هۆزێک جیابووە، ئاڵای هەر یەکەیان نیشانە و واتایەکی تایبەت بەخۆی تێدابووە و ڕەنگێکی جیاوازبووە.
هەر لە کۆنەوە و تا ئەمڕۆش ئاڵاکانی جیهان زۆرترینیان لە نیشانەکانی ناو سروشت و دەوروبەر پێکهاتوون وەک هەبوونی: (ئەستێرە، مانگ، خۆر، ئاو، دار، چیا، گوڵ، باڵندە، گیانەوەر....). جۆر و پێوانەی ئاڵاکانی کۆن وەک ئێستا نەبوونە، بەڵکو لە شێوەی ناڕێک، نیمچە بازنەیی، سێ گۆشەیی.... کە لە تەختە دارێکی درێژ یاخود لە مادەی کانزایی یانیش لە پێستی ئاژەل دروستکردەکران، ڕەنگەکانی ئاڵاش لە گەڵا و لە خوێنی ئاژەڵ و لە ڕەژووی ئاگر دروستدەکران.
هەندێک ئاڵاش تەنیا لە پەڕی باڵندە دروستدەکران، یاخود تەنیا باڵندە و ئاژەلی وشککراو... لە جیاتی ئاڵا دەکران بە نیشانە و هێماکانیان و بە تەختە دارێکی درێژ و بەرز هەڵدەواسران، یاخود بە هەمان شێوە پەیکەر یانیش تەختەدارێکی هەڵکەندراو لە نەخش وەک ئاڵا بەرزدەکرانەوە. لەگەڵ بەره و پێشەوەچوونی هەنگاوەکانی ژیان شێوەکانی ئاڵاش گۆڕدران، کە ئەمڕۆ ئاڵا لەسەر پارچە قووماش و لەسەر کاغەز و کارتۆن چاپ دەکرێن.
$کۆنترین ئاڵا$
کۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیمارکە کە لە ساڵی 1219 دروستکراوە. ئاڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1776 دروستکراوە و بەردەوام گۆڕانکاری تێداکراوە و ساڵ بە دوای ساڵ ژمارەی ئەستێرەکانی ناو ئاڵاکە زیادیکردووە تا لە ساڵی 1959 لە گۆڕان وەستاوە و لەوساوە تا ئێستا لە 50 ئەستێرە و 13 هێلی سوور و سپی پێکهاتووە.
چیرۆکی هاتنە کایەی ئاڵای هەر نەتەوە و وڵاتێکیش خاوەن مێژوویەکی درێژ و دوورە، ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە لەسەر هەڵوەستە بکەین ئاڵای ئەمڕۆی کوردستان و مێژووی ئاڵاکانی ناو گەلی کوردە.
$ئاڵای دەوڵەتی زەند$
کەریم خانی زەند (1705-1779)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی زەند کە خۆی و بنەماڵەکایەن لە ماوەی (1750-1794) فەرمانڕەوایی ئێرانیان کرد، خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان بوون کە لە شێوەیەکی سێگۆشەیی پێکهاتبوو لە سەر زەمینێکی سپی هەتاولە پشت شێرێکەوە دەبینرا و لەسەر هەرسێ لای ئاڵاکەشدا هێلێکی باریکی سەوز هەبووە.
$ئاڵای میرنشینەکانی کوردستان$
میرنشینەکانی کوردستان هەریەکەیان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ یاخود نیمچە سەربەخۆبوون. کورد لە ماوەی سەدەی دەیەمی زایینی تاکو کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر میرنشین بووە وەک میرنشنی (شەدادی، مەروانی، بابان، ئەردەلان، بێدلیس، #سۆران#، #هەکاری#، بادینان، لوڕی گەورە، لوڕی بچووک، حەسەنکێف، بۆتان....هتد، کە هەندێک لە میرنشینەکان تەمەنیان کەمتر لە سەدەیەک بووە و ئەوانیتریش تەمەنیان لە نێوان یەک سەدە تاکو حەوت سەدە بووە.
بەشێک لە میرنشینە کوردییەکان لە سەدەی هەژدە و نۆزدە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەربەخۆ بوون وەک بەرزکردنەوەی ئاڵا، لێدانی سکەی پارە، دروستکردنی خوێندنگا و مزگەوت، دروستکردنی کەلوپەلی سەربازری وەک تۆپ و چەک، هەوڵدان بۆ فراوانکردنی سنووری میرنشینەکەیان.
میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان لە میرنشینە بەهێز و ناسراوەکانی مێژووی کوردستانن کە شوێنەگەی دیرۆکی و جوگرافیان کەوتۆتە ناو ئینسکلۆپیدیا و ئەتلەسە کۆنەکانی جیهانەوە.
میرنشینی سۆران بوو کە پایتەختەکەی ڕەواندوز بوو، لەسەردەمی پاشای گەورەخاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە لە دوو ڕەنگی ڕەش و سپی پێکهاتبوو، ڕەنگی ڕەش لە بەشی سەرەوەی و ڕەنگی سپی لە خوارەوەی ئاڵاکەی هەڵکەوتبوو.
$ئاڵای ڕاپەڕینی قۆچگیری 1921$
دوای ئەوەی کوردەکانی قۆچگیری لە هەرێمی دێرسیمی باکووری کوردستان ئامادەنەبوون بچنە ژێر ڕکێفی تورکەکان و داخوازییەکانی مستەفا کەمالەوە، ڕووبەرووی هێزەکانی تورک بوونەوه و و ئاڵای سەربەخۆیی خۆیان هەڵدا.
ئه و ئاڵایەش لە ژێر کاریگەری ئاڵاکەی ساڵی 1919ی (کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی) دروست کرابوو.
$ئاڵای حکومەتی کوردستانی خواروو 1922$
‎لەپاش ئەوەی کە ئینگلیزەکان ناچابوون سەر بۆ ویستی گەلی کورد دانەوێنن، شێخ مەحمودی حەفید (1882-1956)یان لە هیندستان گەڕاندەوە بۆ کوردستان. شێخ مەحمود لە ڕۆژی 30-09-1922 گەیشتەوە شاری #سلێمانی# و هەر زوو تەنگی بە هێزەکانی ئینگلیز هەڵچنی و ناچاریکردن، کە شاری سلێمانی بەجێبهێلن. ئەوەبوو لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1922 شێخ مەحمود ئاڵای کوردستانی هەڵکرد و (حکومەتی خوارووی کوردستان)ی ڕاگەیاند و هەردوو ڕۆژنامەی (بانگی کوردستان) و (رۆژی کوردستان)یش لەلایەن حکومەتی خوراووی کوردستان بڵاوکرانەوە. ئه و ئاڵایەی کە لەلایەن حکومەتی خوارووی کوردستان بە ڕێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا پێکهاتبوو لە زەمینێکی سەوز و مانگێکی سپی لەسەر ڕەنگی سوور لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا.
$ئاڵای ڕاپەڕینەکەی ئاگری1929-1930$
‎لە سەردەمی ڕاپەڕینەکەی چیای ئاگری بەرێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا، ڕۆشنبیرە کوردەکانیش ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان داڕشت، کە ڕەنگی سەوز لەسەرەوە و و ڕەنگی سوور لە خواروە و ڕەنگی سپی لە ناوەڕاستدا و لەسەر ڕەنگە سپیەکەش وێنەی چیای ئاگری لەسەر خۆرێکی زەرد کێشرابوو. ئەم ئاڵایەش تایبەتبووە بە ڕاپەڕینەکە، جگە لە ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کە هەر لەوسەردەمەدا هەڵدرابوو.
$کۆماری کوردستان ئاڵای کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# 1946$
‎لە سەردەمی دووەم شەڕی جیهانی و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی کوردی لە ئێران و پاشانیش ڕاگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕۆژی22-01-1946 کە شاری مەهاباد پایتەختەکەی بوو، ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان هەڵدرا، کە هەمان ئه و ئاڵایە بوو لە ساڵی 1919 لەلایەن ڕێکخراوی (کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی کوردستان) دروستکرابوو هەرچەندە هەندێک کەس پێیان وایە ئه و ئاڵایەی ئێستا کوردستان هەمان کۆماری کوردستان') ئاڵای کۆماری کوردستانی 1946ە. هەرچەندە تا ئێستاش سەبارەت بە ئاڵاکەی ساڵی 1946 گفتوگۆ هەیە.
لەڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە #نەغەدە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەهید محەمەد قودسی ئەم وتارەی پێشکەشی ئامادەبووان کردووە لەپیرۆزی ئاڵای کوردستان دەدوێ و تیشک دەخاتە سەر ڕەنگە جوانەکانی ئاڵای کوردستان، داوا دەکات بەخوێنمان بیپارێزین.
ئاڵای کوردستان
‎وتاری شەهید محەمەد قودسی...
‎گەورەکانم ! ئەی گەلی بەشەرەف ! خۆشەویستان و ڕاوەستاوان !
‎ئەی کرێکارو فەلاح و سەپان و پاڵەی کوردی بەنرخ !
‎رۆژەها بەسەر شۆڕشی میللی پیرۆزی کورد هەڵات و تیری دوژمن کەلله و سینگی بەچکە شێرانی کوردی پێکا و خاکی کوردستان لاشەی جەوانانی گرتە باوەش، چیاو دۆڵ و دەشتەکانی کوردستان پڕە لەگۆڕستانی دلێران و نەبەزانی کورد کەلەپێناوی ڕێگای ئازادیدا، لەپێناوی هەڵکردنی ئاڵای موقەدەسی کوردا گیانی پاکیان لەلاشەیان جیا بۆوە.
ئەی برای کورد.....شۆڕشەکانی دیاربەکر، #دەرسیم#، سلێمانی، #ئامێدی#، بارزان هەموو نیشانەی ئه و جەوانمەردییەیە کەبۆ ئازادی کراوە ئەمڕۆ کورد بەچنگی ئاسنینی خۆی ئه و ئاڵا پیرۆزە هەڵدەکا، بەڵێ ئه و ئاڵایە هەڵدەکات کەلەسەرەتای مێژووە وە کورد خۆی بۆ بەخت دەکات.
برایان.....پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی هەموو کوردێک و هەموو میللەتێکی ئازادیخواز دەکەم.
‎ئەی برای کورد..... ئەزانی ئاڵای خۆشەویست چ ئامۆژگاریەکت دەکا ؟
‎ئەڵێ بۆ کۆبوونەوەیەکی بێ جیاوازی گەوره و بچوک، ئاغا و کرێکار، قوتابی و شوان و فەلاح و ژن و پیاو، منداڵو کچ...هەموو پێکەوە بەیەک دڵ بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشین هەوڵ دەدەن.....دیسان دەڵێ :
‎ڕەنگی سوورم......نیشانەی جەنگاوەری و نەبەزی گەلی کوردە.
‎ڕەنگی سپیم......دەڵێ میللەتی کوردی نەجیب گیانێکی پاک و ڕاستی هەیە.
‎ڕەنگی سەوزم.... هاوار دەکا خاکی کوردستان پڕە لەدەغڵ و دان و کانگای زێڕو زیوە.
‎ئەی کورد هەموو بەگیانێکی خاوێنەوە و بیروەرییەکی پاک ڕاستەوە هەموو پێکەوە کەڵک لەکوردستان وەرگرن.
‎دیسان دەڵێ :
‎ئەی فەللاح...ئەی کرێکار و پاڵەی کورد دڵت لەخۆ دانەمێنێ لەسەر نیشانەی پاکی و ڕاستی نیشانەی تەقەڵا و هەوڵی دەستی تۆ ئه و دوو گۆڵە گەنم و جۆیە هەمیشە بەپێش چاوتەوە پێت ئەڵێن هەوڵ بدە ئیش بکە و وڵاتت بڵند بکەرەوە.
‎ئەی کورد......دیسان ئاڵاکەت ئەڵێ و ئەمرت پێدەکات سەرکەوتنت و گەورەییت لە خوێندنایە، ژن و پیاو و کوڕو کچ بەجارێ بخوێنن چونکێ خوێندن هەموو میوەیەکی خۆش و زیندەگانی پێوەیە، کردگاریش تیشکی ڕۆژی خۆی بەسەر هەموو سیفاتی جوانی ئینسانیدا بڵاوئەکاتەوە و جوانتری ئەکا.
‎ئەی کورد ئێمەش بەرامبەر بە ئامۆژگارییەکانی ئەڵێین :
‎ئەی ئاڵا پەیمانت دەدەینێ هەموو پێکەوە بەیەک دڵ بەتەنێکی ئاسنینەوە هەوڵ بدەین ببیینە سپەرد، ڕاست بین ئیش بکەین، بخوێنین.
‎ئەی کورد ئاڵا ڕەمزمانە لەدوای هەڵکردنی نرخی هێنانە خوارەوەی قوربانیکردنی هەموو میللەتی کوردە.
‎ئیتر بژی کوردو کورستان.
ئاڵای ئەمڕۆی کوردستان
$سەرەتای دروستبوونی ئاڵای کوردستان$
سەرەتای دروستبوونی ئه و ئاڵایەی کە ئەمڕۆ وەک ئاڵای کوردستان و نەتەوەی کورد دەناسرێت دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، کاتێک کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی بوون، لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوون بۆ کوردستان.
ساڵی 1919 (کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی کوردستان) کە لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ژمارەیەک ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی ئه و سەردەمەی کورد دامەزرا، لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانی دروستکرد و داوای سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد.
ئه و کەسانەی بەشداریان لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە و ئاڵای نەتەوەیی کوردستان کرد بریتیبوون لە: ئەمین عالی بەدرخان (جزیرە بۆتان)، دکتۆر عەبدوڵڵا جەودەت (عەرەبگیر)، ئەکرەم جەمیل پاشا (#ئامەد#)، مەولانا زادە ڕەفعەت بەگ (سلێمانی)، نەجمەدین حوسێن (#کەرکووک#)، کەمال فەوزی (بێدلیس)، شوکری بابان (سلێمانی)، مەمدوح سەلیم (وان)، حیکمەت بابان (سلێما فوئاد بابان (سلێمانی)، دکتۆر شوکری محەمەد و فەرید بەگ.
ئه و ئاڵایەی کە ئەمڕۆ بۆمان ماوەتەوە هەمان ئه و ئاڵایەیە کە ئه و ڕێکخراوە نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر دابوو، بە گوێرەی ئه و ئاڵایە ڕەنگی سوور لەسەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە و ڕەنگی سپی لە ناوەڕاستدا و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشایەوە. بەگوێرەی نووسراوێکی نوورەدین زازا، ئه و بەچاوی خۆی بینویەتی کە هەمان ئه و ئاڵایە لەسەردەمی ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1925ی باکووری کوردستان لە جێگای ئاڵای تورکیادا بەرزکراوەتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی ڕێکخراوی (خۆیبوون)یش هەمان ئاڵا لە ساڵی 1927 دووبارە وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەردراوەتەوە. بۆ یەکەمجاریش ئەم ئاڵایە لە ساڵی 1928 لە شاری فیلادەلفیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بەرگی کتێبێکی میر سوورەیا بەدرخان بەناوی (The Case of Kurdistan Against Turkey، By authority of Hoyboon، Philadelphila، 1928) بەزمانی ئینگلیزی چاپکراوە کە لە ژێر ئاڵاکەشدا نووسراوە (Flag of Kurdistan). ئەم ئاڵایە لەسەردەمی ڕاپەڕینەکەی چیای ئاگریش هەڵدراوە، جگە لە هەبوونی ئاڵایەکی تایبەتی بە ڕاپەڕینەکە.
(کۆمەڵەی ژێکاف)یش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1942 بەدوا هەمان ئاڵای لە بۆنە و یادەکاندا لە شاری مەهاباد بەرزکردۆتەوە. ئەگەرچی ئه و ئاڵایە لەسەردەمی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوونی هەبووە، بەڵام کۆمارە یەک ساڵیەکە خاوەن ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی بووە کە زۆر نزیک بووە لە هەمان ئه و ئاڵایە. دکتۆر کامەران بەدرخانیش هەمان ئاڵای ساڵی 1919ی وەک ئاڵای کوردستان نیشانی وڵاتانی ئەوروپای داوە.
لە ساڵەکانی 1960یشدا (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا) لە چەند بۆنە و یادێکدا هەمان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردۆتەوە و ڕەوەندی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستانیش لە ساڵانی 1970 بەدوا ناو بەناو لە بۆنە و یادەکاندا هەمان ئه و ئاڵایەیان وەک ئاڵای کوردستان بەرزکردۆتەوە لەساڵی 2009 دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و له و ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە.
هۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە 17-12-1947 ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەهاباد هەڵکرا.
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکهاتوە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە کەوەک ئاماژەیەک بۆ خوێنی شەهیدان دانراوە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە کە ئاماژە بەئاشتی و ئارامییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە کە هێمای سەوزی کوردستان و وەرزی بەهارە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی.
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشک)ی یەکسان و هاوشێوەی هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن.
خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت، خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت ئەم 21پەڕەش ئاماژەیە بۆ 21 ی 3ی هەموو ساڵێک کەسەرەتای ساڵی کوردییە.
ئەمادەکردنی: کاوان ئەحمەد حمە ساڵح #هەڵەبجە#ی
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,840 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 17-12-2019
Länkade objekt: 4
Grupp: Artiklar
Publication date: 17-12-2019 (5 År)
Princedom: Soran
Provins: Kurdistan
Städer: Amêdî
Städer: Amed
Städer: Dersim
Städer: Soran
Städer: Hakary
Städer: Naqada
Städer: Halabja
Städer: Mahabad
Städer: Kerkuk
Städer: Sulaimaniyah
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) på 17-12-2019
Den här artikeln har granskats och släppts av ( هاوڕێ باخەوان ) på 18-12-2019
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 24-10-2023
URL
Denna post har tittat 4,840 gånger
Attached files - Version
Typ Version Editor Namn
Foto fil 1.0.162 KB 17-12-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Şîlan Diljen

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 517,609
Bilder 106,172
Böcker 19,172
Relaterade filer 96,585
Video 1,317
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Şîlan Diljen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.735 sekund(er)!