ئاماری 3 رۆژی رابردووی بارودۆخی ڕۆژئاوا
ناوەندی راگەیاندنی
قەسەدەقەسەدە لە بارەی ئاماری هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی 3 رۆژی رابڕدووە، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێرش و جموجوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی، لە سێ رۆژی رابردوودا لە سەرتاسەری ناوچە کە بەردەوام بووە. فرۆکەی کەشفی سوپای داگیرکەر، لە سەرتاسەری سنوور و ناوچەکە دەسووڕێنەوەو لە چەندین شوێنیش ناوچە مەدەنییەکانیان کراونەتە ئامانج.
ئەبو راسان
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن هێرشی گوندی تل وەردییان کرد.
تل تەمر
گروپە چەتەکان لە گوندەکانی عامرییە و عربعین و ئینگ ئەلهەوا هێرشی سەنگەری
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی-یان کردووە. لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا شەڕڤانان وڵامی هێرشەکانیان داوەتەوەو لە ئەنجامدا 2 چەتەی داگیرکەر کوژراون.
عین عیسا
گروپە چەتەکان بە ئۆبوس و هاوەن بە قوڕسی هێرشی گوندەکانی قزعەلی و سەوامە و خفیە و دبس و خربەت فارسیان کردووە. هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵێکی زۆریان دا نزیک ببنەوە لە چەند ناوچەیەک بە مەبەستی داگیرکردن، بەڵام شەڕڤانانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا لە دژی هێرشەکان وەستانەوە.
بە گشتی لە ئەنجامی کۆی هێرشەکاندا 2 لە هەڤاڵنمان شەهید بوون و 3 هەڤاڵی دیکەشمان بەریندار بوو.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!