بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2016نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,963) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
📊 بابەت 374,017 | وێنە 58,938 | پەڕتووک PDF 10,963 | فایلی پەیوەندیدار 42,316 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,558 |
📝 دەقی پەیامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دەقی پەیامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستان


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێزی مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان، لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا کۆمەڵێک سەروەری و داستان و نەبەردی هەن کە دواجار بوونەتە مایەی ئیلهامبەخشین بۆ هونەرمەندان و داهێنەرانی، تاوەکو بیکەن بە هێما و نیشانە و نەخشاندنی ئاڵاکەیان کە تێیدا سەرجەم قۆناغەکانی مێژوو و بەها پیرۆزە نەتەوەییەکانی رەنگبداتەوە. گەلی کوردیش وەک هەر گەلێکی دیکە خاوەنی سەتان داستان و شۆڕشی گەورەیە لە مێژوودا و لە هەر قۆناغێکی شۆڕشەکانیدا خاوەنی ئاڵای خۆی بووە، ئاڵایەک کە هەموو رەنگەکانی پێناسەن بۆ شۆڕش، ئاشتی، گیانبازی، ژینگەدۆستی و ژیاندۆستی. خۆشبەختانە ئەم ئاڵایەی کە بەسەر سەرمانەوە دەشەکێتەوە مایەی شانازیی هەموو کوردێکە کە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی کۆماری مهاباد لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری مهاباد هەڵکرا کە بە داخێکی زۆرەوە زۆری نەخایاند، بەهۆی پیلانی داگیرکەرانی کوردستان دواجار ئەزموونی یەکەم کۆماری کوردستان لەباربرا.
خۆشەویستانی ئامادەبووی ئەم رێوڕەسمە شکۆدارە، بە درێژایی مێژوو مرۆڤی کورد خەون و ئاواتی گەورەی ئەوە بووە کە ئاڵای کوردستان بەسەر سەری و خاکە پیرۆزەکەیدا بشەکێتەوە. خۆشبەختانە ئەم هیوا و ئاواتەی گەلی کوردمان لە دوا راپەڕینی ئازاری 1991، دوای نیو سەدە بۆ جارێکی دیکە لە خەونەوە بوو بە واقیع، لەپێناو بە رەسمی ناساندنی ئەم ئاڵا پیرۆزە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییشدا، پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە 48 رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی بە رۆژی ئاڵای کوردستان ناساند. لایەنێکی دیکەی ئەم بۆنەیە و جوانییەکی دیکەی ئەم بۆنەیە ئەوەیە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی دایک، بۆ ئێمەی کورد ئەم مێژووە رەهەندێکی قوڵتر و زیاتر لە واتایەک دەبەخشێت، چونکە گەلێکجار مرۆڤ وابەستەیی خۆی بە خاک و نیشتمان و ئاڵا سەرکەشەکەی، بە پەیوەندیی نێوان خۆی و دایکی دەچووێنێت. بۆیە ئەگەر بۆ هەر تاکێکی سەر ئەم گۆی زەوییە ئەم رۆژە یەک واتا و یەک پیرۆزیی هەبێت، بۆ ئێمەی کورد دووجار پیرۆزە، جارێکیان بۆ خۆشەویستیی دایکە و ئەوی دیکەش بۆ پیرۆزکردنی رۆژی ئاڵای کوردستانە.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم بۆ بەشداریکردن لەم یادە شکۆدارە، هەروەها سوپاسی رێکخەران و ئامادەکارانی ئەم مەراسیمە شایستەیە دەکەم، خوای گەورە پشت و پەنامان بێت، سەرفرازی بۆ گەلی کورد، هەر بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
17-12-201917-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 پەڕڵەمانی کوردستان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 17 2019 10:01AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 17 2019 11:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 17 2019 11:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 176 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دەقی پەیامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-12-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێواز فایەق
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,405 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574