ڕۆژی یەکشەممە 15-12-2019 لەشاری #هەولێر#، لە کۆنفڕانسێکدا ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان، پلانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێیینە لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
کوێستان محەمەد، ئاماژەی بەوە کرد بە پێی دوایین ئامار ڕێژەی خەتەنەکرنی مێیینە لە سەدا 40 کەمیکردووەتەوە بۆ سەدا 10 و دەمانەوێت کار بۆ ئەوەش بکەین لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕێژەکە کەمتر بکەینەوە.
هەروەها بەپێی دوایین ئاماری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کە لەکۆنفرانسەکەدا خرایەڕوو کە ئامارەکە هی ساڵی 2015 بووە و لەو ساڵەدا ئەنجامدراوە لەبارەی خەتەنەکرنی مێینە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بووە: لە#سلێمانی# 11% بووە هەروەها هەولێر 16% و #هەڵەبجە# 1% و #دهۆک# 7%.
لای خۆشیەوە ئەژی ئەمین، بەرپرسی بەرنامەی جێندەر و پەرەپێدانی دانیشتوان لە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لەکۆنگرەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان بەهەماهەنگی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئەمڕۆ هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی پلانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێیینە لەهەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد: پلانەکە بۆ ماوەی 18 مانگ دەبێت و دوای کۆتاییهاتنی پلانەکەش کارەکان هەڵدەسەنگێنین و تەواوی پلانەکه بریتی دەبێت لەهەڵمەتی هۆشیاری لەسنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی، هەڵمەتەکە لە دەرەوەی شارەکان دەبێت.[1]