یەکێتی پیاوانی کوردستان، زیاتر لە 12 ساڵە دامەزراوە و تاکە ڕێکخراوە لە کوردستان لە بواری داکۆکیکردن لە مافی پیاوان.
=KTML_Bold=بورهان عەلی=KTML_End=، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان وتی: ڕووداوەکانی خۆکوشتنی پیاوان لە ساڵی 2012ەوە لە ژنان زیاترە و لە شەش ساڵی ڕابوردوودا زیاتر لە 500 پیاو خۆیان کوشتووە. ئەوەیش ئامارێکی ترسناکە و لە ستانداردی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئاماری خۆکوشتنی پیاوان ناکرێت.
ئامارەکە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2014ەوە قەیرانی ئابوری ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و مووچەی فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا دوادەکەوت. لە سەرەتای ساڵی 2016یشەوە حکومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان، سیستمی پاشەکەوتی مووچەی پەیڕەو کرد، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە پاشەکەوتەکە لابرا، لەکاتێکدا هۆکارە داراییەکان بە یەکێک لە سەرچاوەکانی کێشەی خێزانی و پەنابردنەبەر ڕووداوە جۆراوجۆرەکان ناودەبرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان، پیاو بەرپرسی یەکەمە لە دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی.
بورهان عەلی دەڵێت: بەدواداچوونمان بۆ دۆسیەی هەندێک لەو کەسانە کردووە کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەڵام سەرینەگرتووە، وتویانە بەهۆی ئیفلاسکردنی داراییەوە بووە، سەرەتا لەوە ترساون لەلایەن خێزان و منداڵەکانیانەوە ڕووبەڕووی لۆمەکردن ببنەوە، بۆیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی #سلێمانی# مافی مرۆڤ-ی سەر بەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمساڵ 27 پیاو خۆیان کوشتووە و 734 سکاڵایش لەلایەن پیاوانەوە دژی هاوسەرەکانیان تۆمارکراون.
=KTML_Bold=سابیر عەبدوڵا=KTML_End=، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەو ژمارەیەی یەکێتی پپیاوان زۆرە. بە پلەی یەکەمیش هۆکاری خۆکوشتن خراپیی دۆخی ئابورییە، چونکە قەیرانی دارایی فشارێکی زۆری دەروونیی لەسەر خێزانەکان دروستکردبوو، هەروەها پێکەوەنەگونجان و تێنەگەیشتن لە یەکدی، دواتر کاریگەریی سۆشیال میدیا.
زیادبوونی ئاماری ڕووداوەکانی دەرهەق بە پیاوان لەسەر حکومەتی هەرێم پێویست دەکات کە کاری جدی لەسەر بکات، وەک ئەوەی چالاکوانێک ئاماژەی پێدەکات.
=KTML_Bold=ئاوات محەمەد، =KTML_End= بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەڵێت: ئامارەکەی خۆکوشتنی پیاوان گەورە و ترسناکە، ئەگەر زانکۆ یان سەنتەرێک توێژینەوەی لەسەر بکات، دەبینێت زۆربەی خۆکوشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپیی دۆخی دارایی و بەرتەسکبوونەوەی ژیان لەبەرچاوی ئەو کەسە.
ئەوەشی وت: پێویستە حکومەتی هەرێم بەجدی کار لەسەر کەمکردنەوەی خۆکوشتن بکات. بۆچی مرۆڤ دەستی بچێتە خۆی و خۆی بکوژێت؟! بێگومان زۆرترین هۆکاری خۆکوشتنی پیاوانیش ئابوورییە و کەمترینیان پەیوەندیی بە ناجێگیریی باری دەروونیی کەسەکانەوە هەیە.[1]