📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,390 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,578
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📊 یەکێتی پیاوانی کوردستان،ئامارێکی ترسناک خۆکوشتنی پیاوان بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

یەکێتی پیاوانی کوردستان،ئامارێکی ترسناک خۆکوشتنی پیاوان بڵاوکردەوە


یەکێتی پیاوانی کوردستان، زیاتر لە 12 ساڵە دامەزراوە و تاکە رێکخراوە لە کوردستان لە بواری داکۆکیکردن لە مافی پیاوان.
بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان وتی: رووداوەکانی خۆکوشتنی پیاوان لە ساڵی 2012ەوە لە ژنان زیاترە و لە شەش ساڵی رابوردوودا زیاتر لە 500 پیاو خۆیان کوشتووە. ئەوەیش ئامارێکی ترسناکە و لە ستانداردی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ بەدواداچوونێک بۆ ئاماری خۆکوشتنی پیاوان ناکرێت.
ئامارەکە لەکاتێکدایە لە ساڵی 2014ەوە قەیرانی ئابوری رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و مووچەی فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا دوادەکەوت. لە سەرەتای ساڵی 2016یشەوە حکومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان، سیستمی پاشەکەوتی مووچەی پەیڕەو کرد، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە پاشەکەوتەکە لابرا، لەکاتێکدا هۆکارە داراییەکان بە یەکێک لە سەرچاوەکانی کێشەی خێزانی و پەنابردنەبەر رووداوە جۆراوجۆرەکان ناودەبرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان، پیاو بەرپرسی یەکەمە لە دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی.
بورهان عەلی دەڵێت: بەدواداچوونمان بۆ دۆسیەی هەندێک لەو کەسانە کردووە کە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەڵام سەرینەگرتووە، وتویانە بەهۆی ئیفلاسکردنی داراییەوە بووە، سەرەتا لەوە ترساون لەلایەن خێزان و منداڵەکانیانەوە رووبەڕووی لۆمەکردن ببنەوە، بۆیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی سلێمانیسلێمانی مافی مرۆڤ-ی سەر بەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمساڵ 27 پیاو خۆیان کوشتووە و 734 سکاڵایش لەلایەن پیاوانەوە دژی هاوسەرەکانیان تۆمارکراون.
سابیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەو ژمارەیەی یەکێتی پپیاوان زۆرە. بە پلەی یەکەمیش هۆکاری خۆکوشتن خراپیی دۆخی ئابورییە، چونکە قەیرانی دارایی فشارێکی زۆری دەروونیی لەسەر خێزانەکان دروستکردبوو، هەروەها پێکەوەنەگونجان و تێنەگەیشتن لە یەکدی، دواتر کاریگەریی سۆشیال میدیا.
زیادبوونی ئاماری رووداوەکانی دەرهەق بە پیاوان لەسەر حکومەتی هەرێم پێویست دەکات کە کاری جدی لەسەر بکات، وەک ئەوەی چالاکوانێک ئاماژەی پێدەکات.
ئاوات محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەڵێت: ئامارەکەی خۆکوشتنی پیاوان گەورە و ترسناکە، ئەگەر زانکۆ یان سەنتەرێک توێژینەوەی لەسەر بکات، دەبینێت زۆربەی خۆکوشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپیی دۆخی دارایی و بەرتەسکبوونەوەی ژیان لەبەرچاوی ئەو کەسە.
ئەوەشی وت: پێویستە حکومەتی هەرێم بەجدی کار لەسەر کەمکردنەوەی خۆکوشتن بکات. بۆچی مرۆڤ دەستی بچێتە خۆی و خۆی بکوژێت؟! بێگومان زۆرترین هۆکاری خۆکوشتنی پیاوانیش ئابوورییە و کەمترینیان پەیوەندیی بە ناجێگیریی باری دەروونیی کەسەکانەوە هەیە.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 15-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-12-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 15 2019 5:43PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 15 2019 8:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 15 2019 8:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 153 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

یەکێتی پیاوانی کوردستان،ئامارێکی ترسناک خۆکوشتنی پیاوان بڵاوکردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکێتی پیاوانی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-12-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,374 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574