کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بە ساڵی داڕوخانی کارەکانیان دەزانن، چونکە وەک ئەوان دەڵێن سەرباری کەمبوونەوەی نرخی تکتی فڕۆکە و گروپەکان بەڵام چوونی خەڵکی هەرێم بۆ گەشتی سەری ساڵ بۆ وڵاتان بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو لەسەدا 60% کەمیکردووە.
ئێستا نرخی چوون و هاتن بە فڕۆکە بۆ شاری ئیستانبوڵ بۆ تورکیا 300 دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابوردوو هەمان تکت بە 700 دۆلار بوو.
=KTML_Bold=سابیر ئەحمەد=KTML_End=، هاووڵاتییەکی خەڵکی #هەولێر#ە و هەفتەیەکە لەگەڵ سنوور ئیسماعیل، هاوسەرگیری کردووە، ئێستا هاتووە بۆ مانگی هەنگوینی و سەری ساڵ بچێتە تورکیا.
سابیر ئەحمەد، دەڵێت: هەرچەندە بە نابەدڵییەوە گەشت دەکەم، چونکە بەڕاستی هێندە باسی ئەشکەنجەدانی و ناخۆشییەکانی تورکیایان کردووە بەرامبەر بە کورد بۆیە ترساوین، بەڵام بەڵێنم بە هاوسەرەکەم دابوو بۆیە دەچین.
دەشڵێت: پێشتر کە مارەبڕاو بووین قەرار بوو بڕۆین، بەڵام نەگونجا خێری تیابوو چونکە ئێستا تکتەکان نرخیان زۆر دابەزیوە.
کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران هۆکارێکە بۆ دابەزینی نرخی تکتەکان، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن لەوانە تێکچوونی بارودۆخی سیاسی وڵاتان و نەبوونی پارە.
=KTML_Bold=بەیار هەناری=KTML_End=، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بۆسفۆڕس لاین دەڵێت: ئەمساڵ ساڵی وشکەساڵییە بۆ ئێمە، چونکە دووچاری زیانێکی زۆر هاتووین لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر کەم گەشت دەکات بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، سەرباری ئەوەی نرخیشمان کەمکردووەتەوە، بەڵام خەڵک گەشت ناکات.
دەشڵێت: هۆکار زۆرن کە خەڵک گەشت ناکات، ساڵانی ڕابوردوو زۆربەی خەڵک بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان و ئیستانبوڵ گەشتیان دەکرد، بەڵام بەهۆی گردبوونەوەکانی لوبنان کەس ناچێت بۆ ئەو وڵاتە، تورکیاش بەشێکیان بەهۆی بۆردومان و داگیرکاری خۆرئاوا و بەهۆی خراپی مامەڵەیان لەگەڵ خەڵکی کورد ئێستا کەمتر خەڵکی دەچن بۆ ئەو دوو وڵاتە.
لای بەشێک لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی بەتایبەت ئەوانەی کاری گروپەکانی گەشتیاری دەکەن بازاڕیان باشترە لەو کۆمپانیایانەی کە تەنیا تکت دەفرۆشن.
=KTML_Bold=عومەر خۆشناو=KTML_End=، بەڕێوەبەر لە لقی هەولێری کۆمپانیای مۆنلاین، دەڵێت: گەشتکردن بۆ وڵاتان بە گروپ باشە و لە ئێستاوە بەشێک لە خەڵکی ناویان نووسیوە و تکتیان بڕیوە.
دەشڵێت: بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو نرخی گەشتکردن بۆ وڵاتان بە گروپ لەسەدا 10% کەمبووەتەوە، بەڵام خەڵک پێچەوانەی ساڵانی ڕابوردوو لەبری تورکیا و لوبنان دەچنە میسڕ و دوبەی.[1]