هەرێمی (Anfield)ی باکور هەڵبژێردراو بوو بە یەکەمین ژنە کورد-ی عەلەوی بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 23 هەزار دەنگی بەدەست هێنا
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا کە 12- 12-2019 بەڕێوە چوو، پارتی پارێزگاران بە تەنها توانی بڕی ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت کە بتوانێت ببێتە دەسەڵات.
دەمیرجی لەم هەڵبژاردنەدا توانی 23 هەزار و 340 دەنگ بدەست بهێنێت و بەم شێوەیە توانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی بازنەی هەڵبژاردنی خۆی، بەدەست بهێنێت.-12
بۆ سەرکەوتنی دەمیرجی لە هەڵبژاردنەکاندا، هەر یەک لە ئەنجومەی گەلی کورد و فەدەراسیۆنی عەلەوییەکان لە بەریتانیا و چەند ناوەند و ڕێکخستنێکی دیکە پشتیوانییان بۆ دەربڕیبوو.
دەمیرجی بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی کورەجیک-ی شاری مەلەتیی باکوری کوردستانە و داوایین پۆستی حکومیش کە لەو وڵاتە وەری گرتبوو، جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی (Hackney) بوو.[1]