جەنابی سەرۆک وەزيران بۆريس جۆنسۆن،
سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەريتانيا
بەگەرمی پيرۆزباييتان لێدەکەم بۆ ئه و سەرکەوتنە گەورەيەی پارتەکەتان پارتی پارێزگارگارانی بەريتانيا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بەدەستیهێنا. هيوای سەرکەوتن بۆ خۆتان و پارتەکەتان دەخوازم.
ئەم سەرکەو تنە گەورەيە و بەدەستهێنانی متمانەی گەلی بەريتانيا، نيشانەی بڕوا و پشتگيريی گەلەکەتانە لە سەرکردايەتی و ڕوانينی خۆتان و پارتەکەتان بۆ ئێستا و داهاتووی بەريتانيا. ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە ڕێز و پێزانينەوە لە هاوکاری و پشتگيرييەکانی بەريتانيا بۆ گەلی کوردستان دەڕوانين و بە پەرۆشەوە خوازياری پەرەپێدانی زياتری پەيوەندييەکانمانين.
دووبارە پيرۆزبايی لە جەنابتان و پارتەکەتان دەکەم، هيوای سەرکەوتن بۆ خۆتان و حکومەتی داهاتووتان و ئارامی و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ گەلی بەريتانيا دەخوازم.
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#13-12-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,112