لە بەرواری 11-12-2019 لە دەوروبەری گوندی کەفەر خاشر-ی سەر بە هەرێمی عەزاز هێزەکانمان لە دژی سەنگەر و بارەگای چەتەکانی گروپی 'لیوا ئەلفەتح' چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 2 چەتەکی گروپە ناوبراو کوژران و چواریشیان بریندار بوون، هەروەها دۆشکەیەکی داگیرکەرانیش لەناو براوە.
دوای چلاکییەکەی هێزەکانمان، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ئۆبوس گوندەکانی مالکییە و مەرەناز-ی سەر بە ناوچەی شارایان تۆپباران کرد. لە هەمان کاتدا فڕۆکەی کەشفی سوپای تورکی داگیرکەر بە بێ وەستان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوورانەوە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,405