شرۆڤەی ڕاپەڕینی بنزین لە ئێران و، لە ڕۆژهەلاتی کوردستان!
نامەیەکی سەرئاوالەی دڵسۆزانە بۆ ڕێزدار کاک عەلی جەوانمەردی!
#سیروان کاوسی#
رێکەوتی: 10/12/2019
پێویست بە گێرانەوەی وردی ڕووداوەکانی نیوەی مانگی ڕابردوو (نۆڤەمبەری 2019)، ناکات، دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی 14/11/2019 حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، لەڕێگەی ڕاگەیاندنی ڕژێمەکەیەوە خەڵکی ئاگادارکرد، لە سبەینێوە (رۆژی هەینی) نرخی بنزین سێ بەرامبەر زیاد دەکرێ، بڕیارەکەی بوو بە دینەمۆی تەقینەوەی ڕق و بێزاریی کەڵەکەبووی دەیان سالەی خەڵک و، لە شەوڕۆژێکدا لەسەرجەم هەرێم و شارەکانی ئێران، زەریائاسا بێسڵکردنەوە بەرەوڕووی هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامیی بوونەوە. ئەوەبوو عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران و کاربەدەستانی سیاسی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران، حەشیمەتی خۆپێشاندەریان بە ئاژاوەگێڕ و ''ارازل'' (خەڵکی سووک و بێنرخ) و ''اوباش'' (خەڵکی بێنرخ و بەرەڵڵا و هەڕەمەکی کە پەروەردەی خراپیان هەیە) و بەکرێگیراوی ئەمریکا و ئیسرائیل نێوناسکرد. هێزەکانی ڕژێمی ئێران، زۆر دڕندانەتر لە ساڵانی ڕابردوو، بە دەسڕێژی گوللە و ڕەشبگیری و سەپاندنی شەوەزەنگ و ڕفاندنی خەڵک لە نیوەی شەو لە ماڵان و، تەژیکردن و پڕکردنی بەندیخانەکان لە خەڵکی ناڕازی و نەیاری ڕژێمی ئیسلامیی، وەڵامی داخوازیی خەڵکیان دایەوە. دە ڕۆژێ دوای دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینەکە، چارەنووسی هەزاران دەسبەسەرکراو هێشتا نادیارە. لەم پێوەندەدا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین قوربانیی گرانکردنی بنزینی بەخشێ و هەزاران کەس لەشارەکانی کوردستان گیراون و چاولەڕێی چارەنووسی نادیاریانن! [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,510 جار هاتیە دیتن