$د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم کوردستان ڕایگەیاند$: لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هێرشی تیرۆرستانی #داعش# و قەیرانی ئابوورییەوە، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و تەحەددیات بۆوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەوڵیدا پابەند بێت بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤەوە.
زێباری لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا تیشکی خستە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و وتی: حکومەتی هەرێم لە ڕێگای ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەندامە لە لیژنەی نیشتمانی نووسینەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، تیمی نیشتمانی عیراق تایبەت بە مامەڵە کردن لەگەڵ تیمی (یۆنیتاد) لیژنەی بەدواداچوون لە چارەنووسی بێسەروشوێن بووانی و بەشداری کردن لە میکانیزمی وەزارەتی دادی فیدراڵ بۆ گفتۆگۆکانی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکانی عیراق له و ڕێککەوتننامانەی کە عیراق ئەندامە تێیدا، لە بواری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی هەرێم، حکومەت بەردەوامە لە سیاسەتی ستراتیژیی خۆی و گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی هەرێمی کوردستان مافەکانیان بە یاسا چەسپاوە لە گشت کایەکانی ژیان مافەکانیان پارێزراوە.
$زێباری ئاماژەی بە یارمەتیدانی پەنابەر و ڕاگوێزراوان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان کرد و وتی:$ لە ئێستادا ژمارەی پەنابەر و ڕاگوێزراوان لە هەرێمی کوردستان دەگاتە (1037446) کە جگە لە ڕاگوێزراوان پەنابەری ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکور و فەڵەستینیش لە هەرێمی کوردستانن، هەروەها بەمدواییە کەمپێک لە بەردەڕەش درووستکراوە بۆ پێشوازی کردن لە پەنابەرانی ڕۆژئاوا کە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ڕوویان لە هەرێم کرد کە (17983) پەنابەر لە خۆدەگرێت. لە بواری ڕزگارکردنی ئێزیدییەکانیش بەرنامەیەکی پراکتیکی دانراوە بۆ پاڵپشتی دەستەی لێکۆڵینەوە، کۆکردنەوەی بەڵگەکان و چارەسەرکردن بۆ جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش و تا ئێستا توانراوە (2600) دۆسیەی تاوان دژی ئافرەتانی (ئێزیدی، کریستیان، تورکمان و شەبەک) بە دیکیۆمینت بکرێ بۆ مەبەستی دادگاییکردن لە دوای هێرشەکانی داعش، هەروەها (3000) دۆسیەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
$لە بارەی گرنگیدان بە ئافرەتان دیندار زێباری وتی:$ هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە هەنگاوی زۆری ناوە کابینەی نۆیەمیش بەردەوامە له و گرنگی پێدانە، بۆ نموونە لە ڕێکەوتی 18-02-2019 یەکەم ئافرەت پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێ سپێردرا و ئافرەتێکیش لە پێکهاتەی تورکمان بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا، هەروەها لە کابینەی نۆیەمدا وەزارەتەکانی (کشتوکاڵ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری کاروباری هەرێم) بە ئافرەتان سپێردراون. گرنگی زیاتر دراوە بە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتان لە پارێزگاکانی (#هەولێر#، #سلێمانی#، #دهۆک#، شارۆچکەی #کەلار#، لە ساڵی 2018 پێشوازی لە (1186) حاڵەت کراوە و تا مانگی نیسانی 2019 پێشوازی (78) لە حاڵەت کراوە.لەم دواییەدا نزیکەی (74) ئافرەتی ئاوارە و پەنابەر و بیانی لە خانەکانی داڵدەدانی ئافرەتان کەیسەکانیان چارەسەر کراوە.لە بواری دادوەری، ڕۆژنامەنووسی، تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا ئافرەت ڕۆڵی زۆریان هەبووە و له و بوارەوە هەنگاوی زۆر نراوە. لەلایەکی دیکەوە لە (11) بنکەی تەندروستی حاڵەتەکانی خەتەنە کردنی کچان تۆمار دەکرێن لەگەڵ هەڵمەتەکانی وشیار کردنەوەی دایک و باوکانرێژەی خەتەنە کەمی کردووە.
$زێباری باسی لە گیراوانی داعش کرد و وتی:$ ئه و کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت نەک تاوانبار و گشت مافێکیان هەیە وەک بوونی پارێزەر و بەکارهێنانی تەلەفۆن و پەیوەندیی بە کەسوکاریانەوە بکەن و ڕێگا بە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دراوە کە سەردانی بنکەکانی دەستگیر کردن و بەندیخانەکان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاویان پێیان بکەوێت، هەروەها پرۆگرامێکی تایبەت دانراوە بۆ ئەوەی ئەم دەستگیر کراوانە سوودمەند بن لە پرۆسەی خوێندن بە زمانی عەرەبی. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم سەدان دەستگیرکراوی داعشی ڕادەستی لایەن پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کردووە.[1]