بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆی #هەولێر# ئاگاداری سەرجەم شوفیران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر کراوەتەوە کەوا بڕیاری زیادکردنی بڕی سزای بەسەر چوونی مۆلەتی شۆفێری کە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی دەرچووبوو، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارپێکردن پێی ڕاگیراوە تاوەکو ڕۆژی 05-12-2020.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتوچۆی هەولێر داوا لەهاووڵاتیان دەکات کەوا لەم ماوەی ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و لۆد دروست نەکەن لەسەر لیژنەکانی پشکنینی چاو و بەشی مۆڵەت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,187 kertaa