بەپێی ئامارێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دوو مانگی ڕابردوودا 50% زیادیکردووە.
بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جوڵەی تێکەوتووە و نرخی ئۆتۆمبێلیش بەرزبووەتەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان کە ساڵی ڕابردوو تەنها 16 هەزار بوو.
خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەڵێن، ئۆتۆمبێلی ئەمریکی و کیلۆمەتر سفر لەلایەن هاونیشتمانییانەوە خواستی زیاتری لەسەرە.
حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گواستنەوەی #زاخۆ# ڕایدەگەیێنێت، ڕێنماییەکانی لۆگۆکردنی تەکسییەکان ڕۆڵی خۆی دەبینێت لە زیادبوونی ڕێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ڕێژەی لە 50%.
پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە زاخۆ باس لەوە دەکەن، خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە و لە بازاڕەکاندا نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە.[1]