=KTML_Bold=نەسرین عەبدوڵا=KTML_End=، وتەبێژی گشتی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند: دوای هێرشە داگیرکارییەکەی دەوڵەتی تورکیا و میلیشیاکانی بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان، زیاتر لە 60 ژنە شەڕڤان شەهید بوون، هاوکات زیاتر لەسەد شەڕڤانیش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان قورسە و زۆربەشیان بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بووە.
دەشڵێت: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا جگە لەوەی سوکایەتی بە تەرمی شەهیدەکانمان کراوە، هاوکات شەڕڤانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بە دیلی کەوتوونەتە دەست سوپای تورکیا و میلیشیاکانی، تائێستاش هیچ زانیارییەکمان لەسەر چارەنووسیان نییە و نازانین لەکوێن و شەهید کراون یان هەر بە دیلی ماونەتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,244 gånger