112 قوتابخانە لە سنە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە
📊 ئامار و راپرسیا
هەواڵدەریی حکوومەتیی تەسنیم بڵاوی کردووتەوە کە 112 قوتابخانەی پارێزگای
سنەسنە، فەزای ناستانداردیان هەیە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە، نۆژەنکردنەوەی 130 قوتابخانە کە بە بەرد سازکراون پێویستی بە 117 میلیارد تەمەن بوودجە هەیە.
جێگری پەرەپێدانی بەڕێوەبەریی پشتیوانی لە پەروەردە رایگەیاند: لە شارەکی بەهارانی سنە، پێویستە 9 قوتابخانە بۆ دانیشتووانی بیناکانی مەسکەنی مێهر درووست بکرێت.
لە کۆی 51 هەزار و 314 کەس لە حەشیمەتی دانیشتووی لەو پارێزگایە 10 هەزار و 62 کەسیان قوتابین کە ئەو ڕێژەیەش 21 قوتابخانە و 410 پۆلی خوێندنیان پێویستە.
بە وتەی نیزام مورادی جێگری پەرەپێدانی کارگیڕیی پەروەردەی پارێزگای سنە، لەو 410 پۆلە تەنیا 24 پۆلی وانەوتنەوە درووست کراوە و لە بەڕێوەبردنی ئەم یاسایەدا کێشەیان هەیە.
[1] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!