هەواڵدەریی حکوومەتیی تەسنیم بڵاوی کردووتەوە کە 112 قوتابخانەی پارێزگای #سنە#، فەزای ناستانداردیان هەیە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە، نۆژەنکردنەوەی 130 قوتابخانە کە بە بەرد سازکراون پێویستی بە 117 میلیارد تەمەن بوودجە هەیە.
جێگری پەرەپێدانی بەڕێوەبەریی پشتیوانی لە پەروەردە ڕایگەیاند: لە شارەکی بەهارانی سنە، پێویستە 9 قوتابخانە بۆ دانیشتووانی بیناکانی مەسکەنی مێهر درووست بکرێت.
لە کۆی 51 هەزار و 314 کەس لە حەشیمەتی دانیشتووی لەو پارێزگایە 10 هەزار و 62 کەسیان قوتابین کە ئەو ڕێژەیەش 21 قوتابخانە و 410 پۆلی خوێندنیان پێویستە.
بە وتەی نیزام مورادی جێگری پەرەپێدانی کارگیڕیی پەروەردەی پارێزگای سنە، لەو 410 پۆلە تەنیا 24 پۆلی وانەوتنەوە درووست کراوە و لە بەڕێوەبردنی ئەم یاسایەدا کێشەیان هەیە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,466 mal angesehen