بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 161 منداڵ شەهید بوون و نزیکەی 200ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێشکێلکارییەکانی وڵاتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و باسی لە خراپی دۆخی منداڵان کردووە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەر ژیانیان کە سەدان منداڵ بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە بەرواری #20-12-2018# لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر #عەفرین#، تا ئێستا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 161 منداڵ شەهید بوون و 195ی دیکەش برینداربوون.[1]
ڕاپۆرتەکەی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سەنتەرێکی گەشەپێدانی منداڵان لە تەلڕەفعەت هەشت منداڵ شەهید بوون و 10ی دیکەش برینداربوون.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,320 mal angesehen